1 توێژینەوەکان
بەرگ 4 · ژمارە 65 · 2025
گۆرستانەکانی داودیە و دۆڵە دزێ دەکەونە سنوری قەزایی پشدەر لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین، گۆرستانی داودیە (شێخ فەرخ) یشی پێدەڵێن دەکەوێتە گوندی داودیە کەرتی کشتوکاڵی (٢٢) سەر بە ناحیەی هەڵشۆیە بەدووری (٥کم) لە باکوری ڕۆژهەڵاتی قەڵادزێ . گۆرستانی دۆڵە دزێ دەکەوێتە گوندی دۆڵە دزێ کەرتی کشتوکاڵی (٣٧) سەر بە ناحیەی هەڵشۆیە بە دووری (١٢کم) دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی هەڵاتی شاری قەڵادزێ. ئەم گۆرستانانە ژمارەیەکی زۆر گۆری تێدایە نێژراوە، بەشێکی کەمی گۆرەکانی نەخشێنراون. مێژووی ئەم گۆرستانە بە ڕوونی نازانرێت، لەبەر نەبوونی هیچ سەرچاوە وبەڵگەی مێژووی دەربارەی گۆرستانەکە، بۆ زانینی مێژووی گۆرستانەکە پشت بەو