1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 64 · 2025
ئەم توێژینەوەیە وردبوونەوەیەکە لە وێنەی شەھید لە شیعری شێرکۆ بێکەسدا. شەھید وەک ھێمایەکی کولتووری و نەتەوەیی لە کۆمەڵگای کوردیدا جێگەی تایبەتی ھەیە، بەتایبەتیش لەلای شێرکۆ بێکەس کە ئەزموونی پێشمەرگایەتی و ھاوڕێیەتی لەگەڵ شەھیدانی ھەبووە. لە شیعری ئەودا شەھید نەک تەنھا وەک نیشانەی قوربانیدان، بەڵکو وەک ھێزێکی زیندوو و بەردەوام دیاری دەکرێت کە لە مردنیشەوە ژیان دەبەخشێتە خەباتی نەتەوەیی. گرنگی ئەم توێژینەوەیە لە نەبوونی لێکۆڵینەوەی پێشووتر و کەمی سەرچاوە بە زمانی کوردی لەسەر ئەم بابەتەوە سەرچاوە دەگرێت. لەئەنجامدا توێژینەوەکە دەریخست کە شێرکۆ بێکەس سەرکەوتووبووە