گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “ئاراستە”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2024
شێوازەکان و ئاڕاستەكانی هونەری پۆستمۆدێرنیزم لە کوردستان )لاند ئارت( بە نموونە
لە لایەنشارا محەمەد
ئەم توێژینەوەیە لە )شێوازەکان و ئاڕاستەكانی هونەری پۆستمۆدێرنیزم لە کوردستان، لاند ئارت بەنموونە( دەكۆڵێتەوە، ئەم لێكۆڵینەوەیە بایەخ بە ئاراستەكانی پۆستمۆدێرنیزم و شێوازەكانی دەدات بەتایبەتیش هونەری زەوی، بەو پێیەی لەو هونەرانەیە كە بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ پشت بە ژینگەیسروشتی و كەرەستە خاوەكانی دەبەستێت كە لە سروشتدا هەن. توێژینەوەكە چوار بەش لەخۆدەگرێت. بەشی یەكەم تاوتوێی گرفتی توێژینەوەكە و بایەخ و پێویستبوون و ئامانجی توێژینەوەكەدەكات كە بریتییە لە )ئاشنابوون بە شێوازو ئاراستەكانی پێكهێنانی کوردی پۆستمۆدێرنیزم، هونەریزەوی بە نموونە(، هەروەها سنووری توێژینەوەكە و گرنگترین زاراوەكانیش لەخۆ دەگرێت. بەشیدووەمیش لایەنی تیۆری و چەمكی شێواز و ئاراستەكانی پۆستمۆدێرنیزم و هونەری زەوی لەخۆدەگرێت. بەشی سێیەم تاوتوێی كۆمەڵگەی توێژینەوەكە و شیكردنەوەی ) 3( چاوگە نموونە )عینات(و میتۆدی توێژینەوەكە كە )وەسفیی شیكاری( دەكات. بەشی چوارەمیش تاوتوێی ئەنجامەكانیتوێژەر گەیشتە چەند ئەنجامێک لەوانە: گەڕانەوە بۆ سروشت و پاراستنی، بایەخدان بە کەرەستەیخاو، هەڵبژاردنی بابەتی بەڕوواڵەت سادە، بەڵام قووڵ و پڕ مانا. کۆتایی دێت بە دەرئەنجامەكان وراسپاردەكان و سەرچاوەکان.