گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “ئه‌ڵۆمۆڕفه‌كانى نه‌رێ”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2024
(دۆخى نه‌رێى ده‌مكاته‌كان له نێوان زمانى كوردى و ئينگليزيدا)
لە لایەنتريفە موحسین & د. عەبدوڵا حسێن
له‌م توێژينه‌وه‌يه‌دا، ده‌مكاته‌كان له ڕ‌وى دۆخى نه‌رێ له هه‌ردو زمانى كوردى و ئينگليزى باسكراوه و به‌راوردكراوه، كۆى ياسا و ڕێساى ده‌مكاته‌كان له‌م ڕوه‌وه له‌گه‌ڵ پێكهاته و گۆڕانكارييه‌كانيان خراونه‌ته به‌رباس و شيكراونه‌ته‌وه، هه‌وڵدراوه له سێ به‌شدا تيشك بخرێته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له به‌شى يه‌كه‌مدا: هه‌وڵدراوه، ده‌مكاته‌كانى زمانى كوردى و دۆخى نه‌رێى هه‌ر ده‌مكاتێك به‌جيا له ڕ‌وى چه‌مك و پێناسه‌وه بخرێنه‌ڕو، هه‌روه‌ها هه‌ر يه‌كه‌يان به جيا ڕونبكرێنه‌وه و ئه‌و گۆڕانكارييانه‌ى له ئه‌نجامى دۆخى نه‌رێ ڕوده‌ده‌ن ده‌ربخرێن، هه‌روه‌ها هه‌وڵدراوه ئه‌م پێكهاتانه هه‌مويان ڕونبكرێنه‌وه و هه‌ريه‌كه‌يان به جيا له خشته‌ى تايبه‌ت بخرێنەڕو. له به‌شى دوه‌مدا: هەوڵدراوە، هه‌مو ده‌مكاته‌كانى باسبكرێن و هه‌ريه‌كه‌يان به جيا ڕونبكرێنه‌وه و به نمونه‌ى پێويست و خشته‌ى تايبه‌ت ده‌ربخرێن، هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڕانكارييانه بخرێنه‌ڕو كه له ئه‌نجامى نه‌رێكردنى ڕسته‌كان له ڕ‌وى ده‌مكاته‌كانه‌وه دروستده‌بن. له به‌شى سێيه‌مدا: هه‌وڵدراوه، ده‌مكاته‌كانى هه‌ردو زمانه‌كه به‌راوردبكرێن، ئه‌و هاوبه‌شى و لايه‌نه لێكچوانه‌ى له نێوانيان به‌ديده‌كرێ باسبكرێن و دواتر لايه‌نه جياوازه‌كانى ئه‌م لايه‌نانه له نێوان ده‌مكاته‌كانى هه‌ردو زمانه‌كه شيبكرێنه‌وه، له كۆتاييدا به چه‌ند ئه‌نجامێك كۆتايى به باسه‌كه هێنراوه.