گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
الأغنية
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2024

    كاریگەرى بزاڤى ڕۆشنبیرى هونەریی و ڕەنگدانەوەى لەسەر پێشكەوتنى گۆرانى و موزیكى كوردى (تایەرتۆفیق، عەلى مەردان، حەسەن زیرەک) بەنمونە

    لە لایەند. چیایى كمال & هەنگاو ئەنوەر

    ئەم لێكۆلینەوە جەخت لە كاریگەرى و پێشكەوتنەكانى بزاڤى ڕۆشنبیرى هونەریى گۆرانى و موزیك و كاریگەریە دەرەكیەکان دەکات، ئەم كاریگەریانەش لەڕێگاى گۆرانیەكانى هونەرمەندان عەلى مەردان، حەسەن زیرەك، تاهیر تۆفیق لەسەر هونەرمەندان و گۆرانى بێژ و موزیك زانانى هەرێمى كوردستان زیاتر دەردەكەوێت، لەڕێگەى سێ تەوەرى سەرەكى، كەئەمانەن: تەوەرى یەكەم بەخستنەڕووى كێشە و گرفت و ئامانج و گرینگى و پێشبینیەكانى لێكۆلینەوە، هەروەها دیاریكردن و دەست نیشانكردنى ڕێبازى لێكۆڵینەوەكە بەپێى كات و شوێنى دیاریكراو دەست پێدەكات. تەوەرى دووەم تایبەتکراوە بە خستنە ڕووى ناوەڕۆكى لێكۆڵینەوە، هەموو ئەم پەیوەندیانە خراونەتەڕوو کەلە توێژینەوەكانى هاوشێوەدا باس نەکراون، هەموو ئەمانەش لەڕێگاى گۆرانیەكانى هونەرمەندان عەلى مەردان و حەسەن زیرەك و تاهیر تۆفیق کاریان لەسەرکراوە، هەربۆیەش بەپێویستمان زانى كورتەیەكیش لەسەر ژیان و كارو چالاكى یەكانى ئەم هونەرمەندە مەزنانە بخەینە ڕوو بۆ زیاتر ڕونكردنەوە و دەركەوتنى ئەم ڕەنگ دانەوە و كاریگەریانەى كە لە ڕێگاى ئەم بزاڤە ڕۆشنبیرى و هونەریە كەوتۆتە سەر هونەر و هونەرمەندانى شارى هەولێر و ناوچەكانى ترى كوردستان ڕوونبکەینەوە. لە تەوەرى سێ یەمیشدا بەشێك لە ئەنجامى لێكۆڵینەوە كەمان خستۆتە ڕوو، لەگەڵ هەندێك لە پێشنیار و ڕاسپاردە بۆ لایەنى پەیوەندیدار و توێژەرانى ترى بوارى هونەرى بەگشتى و گۆرانى و موزیك بەتایبەتى وەك بەرچاو ڕونیەك بۆ بەرەو پێشبردن و ئەنجامدانى لێكۆڵینەوەى هاوشێوە.

    ژمارە 61· Articles· لاپەڕە 567-580· DOI 10.56422/ka.3.61.573کردنەوەی توێژینەوە