گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
الاغاني، الموسيقى، التربیة، التعليم، الاكراد، كوداى، سوزوكي
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2022

    گرینگترین ڕێگاکانى پەروەردە و فێرکردنى گۆرانى و موزیکى کوردى لە قوتابخانە سەرەتاییەکان

    لە لایەنچیایی كەمال سەعدی, دلاوەر موستەفا محەمەد & ناصر هاشم بدن

    لەم توێژینەوەدا جەخت لە دۆزینەوە و چارەسەرکردنى لەمپەرەکانى بەردەم گەشەسەندنى بوارى گۆرانى و موزیکى کوردى کراوەتەوەلەنێو پرۆسەى پەروەردە و فێرکردن، بەمەبەستى سوود وەرگرتنى زیاتر لەم زانستە، ڕێگا و تیۆر و بیر و بۆچوونە فەلسەفیيەکانى هەریەک لە قوتابخانەکانى سوڵتان کۆداى و شینیتشى سوزوکى خراونەتە بەرباس و لێکۆڵینەوەى ورد، چونکە هەروەک ڕوون و ئاشکرایە هونەر بەگشتى و گۆرانى و موزیک بەتایبەتتر زانستێکن کاریگەرى ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان دەبێت لەسەر ناخ و دەروون و هەست و سۆز و هزرى تاک بەگشتى و مناڵ بەتایبەتى. هەروەها دەست خراوەتە سەر دیاریکردن و خستنە ڕووى باشترین ڕێگا پەروەردەییەکان لەکاتى ئەنجامدان و جێبەجێکردنى بابەتە موزیکیەکان لە پەروەردە و فێرکردن، دواتر چارەسەرکردنى کێشە و کەموکوڕیەکان لەڕێگەى خستنە ڕووى بیردۆز و بۆچوونەکانى سوڵتان کۆداى و سوزوکى کە خاوەنى قوتابخانەى نوێى بوارى موزیکن، لەڕێگەى پێشکەشکردنى چەندین پێشنیاز و ڕاسپاردە بۆ سەرخستنى بوارەکە. هەموو ئەمانەش لەڕێگەى چەند تەوەرێکى گرینگەوە خراونەتە ڕوو لە توێژینەوەکە بەمەبەستى گەشەسەندنى موزیکى کوردى و ناساندنى لەلایەن نەوەى نوێ لەڕێگاى ئەم تەوەرانە: (گرینگترین وێستگەکانى ژیانى سوڵتان کۆداى و شینیتشى سوزوکى وەک سەرەتایەک بۆ ناساندنى خاوەن قوتابخانە نوێکانى بوارى موزیکى، بۆچوونەکانى هەریەک لە کۆداى و سوزوکى لەبارەى هونەر و گۆرانى و موزیک،بۆ گرینگى موزیکى میللى و فۆلکلۆرى و چۆنیەتى بەکارهێنانیان لە گشت پرۆسەکانى سیاسى و ئاینى و کۆمەڵایەتى و پەروەردەیى، باشترین ڕێگەى پەروەردە و فێرکردنى گۆرانى و موزیک لە قوتابخانەکانى کۆداى و سوزوکى لەبوارى وانە گوتنەوەى گۆرانى و موزیک، گشتاندنیان لەسەر بەرهەمە کوردییە ڕەسەنەکان. فەلسەفەى کۆداى و سوزوکى بۆ پەروەردەى گۆرانى و موزیک، بەستنەوەى بەتێکست و بابەتە ئەدەبییەکانى نێو گۆرانى و موزیكى کوردى کە بەشێکى گرینگى جیانەکراوەى مێژوو و ژیانى نەتەوەى کوردە. دواتر خستنە ڕووى دەرەنجامەکان و پێشنیازى چەند ڕاسپاردە و پێشنیازێک بۆ زیاتر گرینگیدان بەبابەتى گۆرانى و موزیکى کوردى و هۆشیارکردنەوەى بەرپرسانى سیاسى و حکومى لەگرینگى بەکارهێنانى گۆرانى و موزیکى کوردى لەنێو پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردندا، دواتر ڕێکخستنى لیستى سەرچاوە بەکارهێندراوەکان.

    بەرگ 1 · ژمارە 51· Articles· لاپەڕە 209-248· DOI 10.56422/ka.1.51.21کردنەوەی توێژینەوە