گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “الرواية، التفكك، التفكك الأجتماعي، الأوضاع السياسية، الأوضاع الأجتماعية”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2023
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له چه‌ند نموونه‌یه‌كی ڕۆمانی كوردیدا
لە لایەنعەبدولڵا ڕەحمان عەوڵا
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتییه له پرۆسه‌یه‌ك كه كار له‌سه‌ر بنیاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات و سه‌ر له‌نوێ دایانده‌ڕێژێته‌وه، ئه‌و داڕشتنه‌وه‌یه گه‌لێك جار ژیانی مرۆڤه‌كان له دۆخێكه‌وه بۆ دۆخێكی دیكه ده‌گوازێته‌وه، ئه‌م بارودۆخه‌ش له ئه‌نجامی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دێته ئاراوه و ئه‌و كێشانه‌ی به‌هۆی گۆڕانكاری و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دروست ده‌بن و چاره‌سه‌ركردنیان به‌هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت. ئه‌گه‌رچی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان چاره‌سه‌ری گرفته‌كه ده‌كات، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ره‌نگه كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كه نه‌رێنی بكه‌وێته‌وه. بۆیه خودی چه‌مكی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی به نه‌رێنی پیشان ده‌دات و گه‌لێك جار رێگه چاره‌یه‌كی نه‌ویستانه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. له‌م روانگه‌یه‌وه رۆمان له چاو ژانره‌كانی دیكه زیاتر توانای نمایش و به‌رجه‌سته‌كردنی حاڵه‌ته‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه ، چونكه رۆمان به‌سروشتی خۆی كه ژانرێكی سه‌رده‌مییه، ئه‌وا له رێگه‌ی فره ته‌كنیكه‌كانی و درێژی قه‌واره‌كه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌ڕه‌خسێنێت كه به‌وردی ته‌واوی لایه‌ن و ره‌هه‌نده‌كانی حاڵه‌ته‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی باس بكات و وێنایه‌كی ته‌واو له‌لای خوێنه‌ر دروست بكات له‌مه‌ڕ كاریگه‌ری و كارتێكردنه‌كانی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه.