گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “الزراعة”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2024
بارودۆخى ئابووريى شارى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى له چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى بيانى له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا
لە لایەند. كامران محمد
ساڵانێكه كاركردن له‌سه‌ر به‌رهه‌مى گه‌ڕيده و ديپلۆماتكار و مێژوونووسه بيانييه‌كان بوونه‌ته بابه‌تى توێژينه‌وه، له‌م رووه‌وه خستنه‌ڕووى بارودۆخى شاره‌كان، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م زانيارييانه زۆرترين چاوى له‌سه‌ره. شارى كه‌ركوك يه‌كێكه له‌و شارانه‌ى ساڵانێك مه‌ڵبه‌ندى ويلايه‌ت و دواى ئه‌وه‌ش سه‌نجه‌ق بووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى ئه‌و گه‌ڕيده و ديپلۆماتكار و نووسه‌ره بيانيانه‌ى كه به‌ناوچه‌كه‌دا تێپه‌ڕيون يان له‌باره‌ى ناوچه‌كه نووسيويانه، سه‌رنجى خۆيان له‌باره‌ى ئه‌م شاره تۆمار بكه‌ن. ئه‌م توێژينه‌وه‌يه، به‌ناونيشانى(بارودۆخى ئابووريى شارى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى له چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى بيانيدا له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا)، له ده‌روازه‌يه‌ك به‌ناونيشانى(پوخته‌يه‌ك له‌باره‌ى شوێنى جوگرافى، پێكهاته‌ى كارگێڕى و دانيشتوانى كه‌ركوك له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا) و سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى پێكدێت، يه‌كه‌ميان به‌ناونيشانى(كه‌رتى كشتوكاڵ له كه‌ركوك)، لێره‌دا تيشك خراوه‌ته سه‌ر له‌باريى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافى، دۆخى ئاووهه‌وا و تۆبۆگرافياى شاره‌كه، ئه‌مانه بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه خاكێكى به‌پيت و به‌روبوومى فره له شاره‌كه فه‌راهه‌م بێت. له ته‌وه‌رى دووه‌م به‌ناونيشانى(كه‌رتى بازرگانى له كه‌ركوك)، تيايدا تيشك خراوه‌ته سه‌ر گرنگيى شاره‌كه وه‌كو ناوه‌ند و سه‌ره ڕيگايه‌كى بازرگانى له‌نێوان هه‌ردوو ناوچه‌ى شاخاوى له باكوورى رۆژهه‌ڵاتييه‌وه، له‌گه‌ڵ ناوچه زورگ و ته‌ختانييه‌كان له باشووريدا. ئه‌مه و سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر بازاڕ، كاروانسه‌را، گرنگترين ئه‌و كاڵا و به‌روبوومانه‌ى له‌شاره‌كه‌دا بازرگانييان پێكراوه. له ته‌وه‌رى سێيه‌مدا به‌ناونيشانى (كه‌رتى پيشه‌گه‌رى له كه‌ركوك)، لێره‌دا باسمان له ديارترين ئه‌و چالاكييه پيشه‌گه‌رييانه كردووه كه له شاره‌كه‌دا هه‌بوون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكيان له تايبه‌تمه‌نديى شارى كه‌ركوك بوون. له كۆتاييشدا گرنگرين ئه‌و ده‌ره‌نجامانه خراونه‌ته روو كه توێژه‌ر له ميانه‌ى نووسينى توێژينه‌وه‌كه‌يدا پێيان گه‌يشتووه. سه‌باره‌ت به ڕێبازى نووسينى ئه‌م توێژينه‌وه‌يه، وا پێويستى كردووه رێبازى گێڕانه‌وه و رێبازى پێكهاته‌يى په‌يڕه‌وبكرێت، هه‌ندێجاريش بۆ مه‌به‌ستى خستنه‌ڕووى هه‌ندێ زانيارى و به‌راوردكردنيان له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه بيانييه‌كان، وه‌كو پێويستييه‌ك ناچاربووين پشت به هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ى عوسمانى، وه‌كو ساڵنامه و ئينسكلۆپيديا و سه‌رچاوه‌ى هاريكارى ديكه ببه‌ستين، وه‌كو له ليستى سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌مان پێكردوون.
- 2024
پيشه‌سازى لە وڵاتى شام له سه‌ده‌كانى (4-6ك / 10-12ز)
لە لایەنبهار عباس & د. ئاکۆ بورهان
ئه‌م توێژينه‌وه‌يه؛ هه‌وڵێكه بۆ تيشك خستنه سه‌ر لايه‌نێكى ئابوورى وڵاتى شام كه كه‌رتى پيشه‌سازييه له سه‌ده‌كانى (4-6ك/10-12) كه يه‌كێك بوو له مه‌ڵبه‌نده گرنگ و پڕ بايه‌خه‌كانى پيشه‌سازى له ناوچه‌كه و جيهان، كه به‌رهه‌مه‌كانى گه‌يشتۆته هەرێمەکانی دەوروبەر، سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵكه‌وتنى شوێنه جوگرافى كه شوێنێكى ستراتيجى و پڕ بايه‌خى هه‌بوو و مه‌ڵبه‌ند و وێستگه‌يه‌كى بازرگانى بوو به درێژايى قۆناغه‌كانى سه‌رده‌مى ئيسلامى. كه‌ل و په‌لى و كه‌ره‌سته هه‌مه‌جۆره‌كانى تێدا كۆده‌بۆوه پێدا تێپه‌ڕده‌بوو ئه‌مه‌ش زياتر هانيدان بۆ بره‌ودان و گه‌شه‌پێدانى چالاکی پيشه‌سازی له پاڵ بوونى چه‌ند كه‌ره‌سته‌يه‌كى خاوى پيشه‌سازى له هه‌رێمه‌كه‌دا وه‌ك به‌رووبوومه كشتوكاڵييه‌كان كه له پيشه‌سازى به‌كاردێن وه‌ك زه‌يتون، قاميشه‌شه‌كر، ترێ، دانه‌وێڵه و وشكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك جۆرى مێوه و دروستكردنى حه‌سير و په‌ت و به‌ڕه و به‌رماڵ له چه‌ند ڕووه‌كێك و دروستكردنى بۆن و گوڵاو له گوڵ و گوڵزاره‌كانى، صابوون له ڕۆنى زه‌يتون به به‌كارهێنانى چه‌ند جۆره ڕووه‌كێك سه‌ره‌ڕاى بوونى سامانى ئاژه‌ڵ كه سوود له خورى و مووى بزن وه‌رده‌گيرا له پيشه‌سازى ڕستن و چنين ئه‌مه جگه له به‌رهه‌مى لۆكه و ئاوريشم، هه‌روه‌ها پيشه‌سازى خۆشكردنى پيسته و شووشه و گلێنه‌سازى و به هۆى بوونى جۆریک لە لم و گل بۆ ئه‌م پيشه‌سازييه و بوونى ڕێژه‌يه‌كى زۆری دار كه له پيشه‌سازى دارتاشى به‌كارده‌هات و بوونى چه‌ند جۆره كانزايه‌ك له خاكه‌كه‌ى كه وه‌ك كه‌ره‌سته‌يه‌كى سه‌ره‌تايى به‌كارده‌هات له پيشه‌سازييه كانزاييه‌كان. له‌م توێژينه‌وه‌يه‌دا سوودمان بينيوه له كتێبه‌كانى جۆگرافى و وڵاتناس و گه‌ريده‌كان، سه‌ره‌ڕاى سه‌رچاوه‌ى مێژوويى و هه‌ندێ توێژينه‌وه‌ى هاوچه‌رخ.