گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “القواعد العلائقية ، العلاقات النحوية ، شبكة العلاقات، بنية الجمل”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2023
دروستەی ڕستە لە زمانی کوردیدا بەپێی ڕێزمانی پەیوەندییانە
لە لایەنئارام ڕەشید مەجید
توێژینەوەکە بەناونیشانی (دروستەی ڕستە لە زمانی کوردیدا بەپێی ڕێزمانی پەیوەندییانە)یە. تیۆری ڕێزمانی پەیوەندییانە یەکێکە لەو تیۆريیانەی، کە دروستەی ڕستە بە دروستەی پەیوەندی دادەنێت، واتە پەیوەندییە ڕێزمانییەکان ئەوانەن، کە فۆڕمی سەرەتایی و کۆتایی ڕستەکە پێکدەهێنن. لهم توێژینەوەیەدا، لهڕووی پهیوهندییه ڕێزمانیيهكانهوه لهسهر بنهمای ئهو چهمكانهی كه له تیۆری ڕێزمانی پەیوەندییانەدا هاتوونە، لە دروستەی ڕستە لە زمانی کوردیدا دەکۆڵینەوە. توێژینەوەکە بەسەر دوو بەشدا دابەش کراوە، له بهشی یهكهمی توێژینهوهكهدا بنهمای تیۆری و گرنگترین چهمكهكانمان خستووەته ڕوو، كه تیۆرهكه له شیكردنهوهی دروستەی پهیوهندییانەی ڕستهدا بەکاریدەهێنێت. بەشی دووهەمی توێژینەوەکە پێنج تەوەری لەخۆ گرتووە، تەوەری یەکەم بەپێی تیۆری ڕێزمانی پەیوەندییانە لە پۆلە ڕەگەزەکان دەکۆڵێتەوە، تەوەری دووهەمیش لە دروستەی ڕستەی سادە لە زمانی کوردیدا لەسەر بنەمای چەمکەکانی تیۆری ڕێزمانی پەیوەندییانە دەکۆڵێتەوە، تەوەری سێهەمیش لێکۆڵینەوەیەک لە دیاردەی پاسیڤ/ بکەر نادیاریی لە زمانی کوردیدا لە ڕوانگەی ڕێزمانی پەیوەندییانەوە لەخۆ دەگرێت و تەوەری چوارهەم لە ڕوانگەی ڕێزمانی پەیوەندییانەوە دروستەی ڕستەی ئاڵۆز دەخاتە ڕوو. لە تەوەری کۆتاییدا دروستەی دەربڕاوی بۆگەڕاوە (جێناوی خۆیی) لە ڕستەدا بەپێی ڕێزمانی پەیوەندییانە خراوەتە ڕوو.