گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “الكلمات المفتاحية: اللون، الشعر، علم نفس اللون، معاني اللون، هاشم سراج.”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2025
ڕەنگەکانی ژیان، گەشتێک بەناو جۆرەکانی ڕەنگ لە دیوانی شیعری "شەبەنگی شینی ژمارەکان"ـی هاشم سەراجدا
لە لایەند. سەیوان محەمەد تاهیر
پوختە ڕەنگ وەکوو دیارترین توخم لە بواری هەستەکاندا، لە سەرەتاوە تا ئێستە مایەی سەرنجی مرۆڤ بووە، هەمیشە بە هۆی ئەو سیحرەی کە هەیبووە، توانیویەتی کاریگەری لەسەر دەروونی مرۆڤەکان دروست بکات. لەلایەکی دیکەوە، پێوەندییەکی بەتینی بە لایەنی دەروونی، سەلیقە، حەز و خولیای مرۆڤەوە هەیە، بۆیە لە پۆشینی بەرگدا، لە دیکۆر و هەر کردەیەکی ڕەنگسازیدا، هەمەڕەنگییەکی بێسنوور لە ڕووی ڕەنگەوە بەدی دەکەین. ڕەنگ لە ڕووی باوەڕەوە، لەم سەردەمەی ئێستەدا جوانی و جیهانی ئافراندن و هێزی دەستی هونەرمەندە، گرنگترین توخمە لەسەرهەڵدانی داهێنانی هونەریدا. ئەمڕۆ بە باوەڕی زۆربەی گەورە هونەرمەند و ئەدیبانی جیهان "ڕەنگ" گرنگترین ڕەنگدانەوەی داهێنانی هونەرییە. شیعر هەڵبژاردنی وشەکانە، یا ڕەنگکردنە بە هۆی وشەکانەوە، هەڵبژاردنی ڕەنگەکان لە بواری هونەری شاعیردا ناتوانێت بێکاریگەر بێت؛ هەڵبژاردنی هۆشیارانە یان نائاگایانەی هەر ڕەنگێک لە ڕەفتاری شاعیر و لە چینەکانی خوارەوەی جیهانبینییەکەیدا دەبێ ڕێنوێنی بکات. لەم توێژینەوەیەدا، بە شێوەیەکی زانستی بەهۆی وشەکانی ناو دەقەکەوە، بەهۆی بەشێک لە تایبەتمەندیی ڕەفتارییەوە، ویستومانە بگەینە ئاستێکی باش بۆ ناساندنی "هاشم سەراج" لە دیوانی "شەبەنگ شینی ژمارەکان"دا.