گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
المقبرة، شواهد القبور، كتابات على شواهد القبور، صور على شواهد القبور
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2022

    نووسین و وێنەی سەر کێلە گۆڕەکانی گۆڕستانی شێخ شێروان

    لە لایەنزیاد ئەحمەد موحەممەد

    گۆڕستانی شێخ شێروان کە گۆڕستانی (شێخ جامی)یشی پێدەڵێن، دەکەوێتە نزیک گوندی شێخ شێروان، لە بەشی باشووری ڕۆژئاوای شاری هەولێر بە دووری ٣٢کم لێیەوە، ئەم گۆڕستانە زیاتر لە هەزار کێلە گۆڕ لە خۆ دەگرێت، لەوانە بیست و یەک کێلە گۆڕ نووسین و وێنەیان لەسەر هەڵکۆڵدراوە. مێژووی ئەم گۆڕستانە بۆ سەدەی ١٢ک- ١٦ز. دەگەڕێتەوە، ئەمەش بە بوونی گڵکۆی کەسایەتییەک بە ناوی (دەروێش عەبدولڵا ئەندەلوسی) لەم شوێنە و مێژووەکەی لەسەر تۆمارکراوە کە لە ساڵی ١١١٤ک - ١٦٩٤ز. کۆچی دوایی کردووە. بەڵام کۆنترین کێلە گۆڕ کە مێژووی لەسەر تۆمارکراوە لەم گۆڕستانە بۆ ساڵی ١٢٨٢ک - ١٨٦٥ز. دەگەڕێتەوە. لەم توێژینەوە کۆشش کراوە بە خوێندنەوەی نووسینەکان و شیکردنەوەی وێنەکانی سەر کێلە گۆڕەکان کە لە پێشدا بڵاونەکراونەتەوە، نووسراوی سەر کێلە گۆڕەکان بریتین لە ناو، مانگ و ساڵی کۆچکردنیان، جگە لە هەندێک دەستەواژە و شیعری ئایینی، لە بەناوبانگترین ئەو شیعرانە چەند دێڕێکە لە شیعرەکانی پێشەوا عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب و پێشەوا شافعی. بەشێک لە کێلە گۆڕەکان چەندین وێنەیان لەسەر نەخشکراوە بەشێوەیەکی ناڕێک و سادە، کە پێکهاتوون لە چەک و ئامڕازی شەڕکردن وەک دەمانچە و خەنجەر لەگەڵ توورەگەی بارووت و کەمەربەندی پشت، هەروەها وێنەی جام. لێرەدا گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە کە شیکردنەوە بۆ وێنەکان و نووسینی سەر کێلە گۆڕەکان کراوە و هێڵکاری بۆ وێنەکان کێشراوە.

    ژمارە 52· Articles· لاپەڕە 319 - 350· DOI 10.56422/ka..52.93کردنەوەی توێژینەوە