گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “به‌ره‌نگاری، كلتور ، داب و نه‌ریت”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2023
به‌ره‌نگاری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له شیعره‌كانی- كامران موكری- دا
لە لایەنسهرحهد حوسێن مسته‌فا & عوسمان عه‌بدول مه‌عروف به‌رزنجی
ئه‌م بابه‌ته ئاماژ به‌وه ده‌كات، كه پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به پێی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كان جیاوازه، چونكه لای میلله‌تانی سه‌رده‌سته زۆر سته‌م و ناڕه‌وایی هه‌یه، كه ده‌رحه‌ق به میلله‌تانی ژێرده‌سته ده‌كرێت و لای ئه‌وان به‌دی ناكرێت، وه‌كو جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی و زوڵم و سته‌می ناڕه‌وا، كه به‌رامبه‌ر به‌نه‌ته‌وه بن دهدهستهكان ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له ده‌سه‌ڵاته شۆڤێنی و ره‌گه‌ز په‌رسته‌كاندا. به‌ڵام به‌نسبه‌ت جیاوازی چینایه‌تییه‌وه، له‌زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كاندا، ئه‌وه به‌دی ده‌كرێت، هه‌ر چه‌ند پرۆپاگه‌نده‌ی مرۆڤدۆستی ده‌كه‌ن. ناونیشانی باسه‌كه ((به‌ره‌نگاری و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌شیعره‌كانی كامه‌ران موكری)) یه‌و له‌سێ باسی سه‌ره‌كی پێكدێت : باسی یه‌كه‌م: به‌ره‌نگاری كلتوری: باس له كلتور و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی ده‌كات، كه له‌لای هه‌ندێ له شاعیر و رۆشنبیره‌كان، كۆمه‌ڵێ له‌و زوڵم و سته‌مه‌ی به‌ناوی ئایین و داب و نه‌ریته‌وه لێیان ده‌كرێت، كه دوورن له هه‌موو به‌هایه‌كی ئایینی و مرۆڤایه‌تییه‌وه. به‌ڵام له هه‌مانكاتدا، ئه‌و داب و نه‌ریته نه‌ته‌وایه‌تییانه‌ی، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی بنه‌ما و بوونی نه‌ته‌وه‌ن، لایان رۆشن ده‌كه‌نه‌وه و به پیرۆزی، هه‌ڵیان ده‌سه‌نگێنن. باسی دووه‌م: به‌ره‌نگاری داب و نه‌ریت له هۆنراوه‌كانی –كامه‌ران-دا : له‌م ته‌وه‌ره‌دا، شاعیر زۆر به‌توندی هه‌ندێ له‌و داب و نه‌ریتانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی چینێك، یان كۆمه‌ڵه كه‌سێك، سه‌پێنراون به‌سه‌ر زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگادا، به‌زمانی زبر و به‌هه‌ڵوێسته مرۆڤدۆست و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خۆی به‌رپه‌چیان ده‌داته‌وه و خه‌ڵكی لێ هۆشیار ده‌كاته‌وه، تا به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه. باسی سێیه‌م: به‌ره‌نگاری جیاوازی چینایه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی: -كامه‌ران-ی شاعیر، جوامێرانه هه‌ڵوێست و به‌ره‌نگاری توندی نواندووه به‌رامبه‌ر هه‌ر زوڵم و سته‌مێك، كه رووبه‌رووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بۆته‌وه، جا ئیتر كێشه‌ی چینایه‌تی بێت، یاخود كێشه و گرفته نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان بێت، چونكه هه‌رگیز وه‌ك سه‌یركه‌ر نه‌یڕوانیوه‌ته چه‌رمه‌سه‌رییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، به‌ڵكو هه‌میشه به‌گژ هه‌موو نادادییهكدا چۆته‌وه و چه‌نده‌ها جار زیندانیكردنی، گه‌واهی ئه‌و راستیانه‌ن.