گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “دابەشبوونی جوگرافی، گازی سروشتی، کێڵگە گازییەکان، بەرهەمهێنان، هەناردەکردن”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2024
شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ دابەشبوونی کێڵگەکانی گازی سروشتی لە کوردستانی عێراق و توانستی وەبەرهێنانی
لە لایەنسەرکەوت عەبدوڵا دروێش پیرداود & سیروان عارەب صادق
ئەمڕۆ گازی سروشتی لە پشتێنییەکی فرەوانی گۆی زەوی هەوڵی بەدواداگەڕان و بەرهەمهێنانو بەکاربردنی دەدرێت، لەبەر ئەوەی خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندیی زۆر باشە، لەوانە بەدۆستی ژینگە ناو دەبرێت، لە کاتی سووتانیدا گەرمییەکی بەرزی لێ دەکەوێتەوە، دەچێتەزۆرێک لە بەکاربردنی وزەی کەرتە جۆربەجۆرەکانی ژیان، لە نێویاندا کەرتی پیشەسازییە،بەرهەمهێنانی کارەبایە، کە خواستی ئەمڕۆی کوردستانی عێراق پێویستی بە وەها وزەیەکهەیە بۆ بەگەڕخستنی لە وێستگەکاندا بۆ دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی.مەبەست لەم توێژینەوەیەدا ئەوەیە؛ شیکردنەوەیەکی جوگرافی ئەنجام دەدات بۆ دابەشبوونیکێڵگە گازییەکانی ناوچەی توێژینەوە، بڕی یەدەگ و توانستی بەرهەمهێنانیان دەخاته ڕوو،وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە ئایا توانستی بڕی بەرهەمهێنان لە ئاستی خواستیناوەخۆدایە یان نا؟، هەروەها مەبەستێکی تری توێژینەوەکە ئەوەیه، ڕۆڵ و گرنگیی گازیسروشتی بە دیار بخات لەسەر پێگەی ئابووری و سیاسیی ناوچەی تویژینەوە؟.بە مەبەستی گەیشن بە ئەنجامێکی دروست، توێژینەوەکە کاری کردووە لەسەر کۆکردنەوەیداتا و ئاماری پێویست، بۆ خستنەڕووی ئەمانەش پشتی بە میتۆدی وەسفی و شیکاری وبەراوردکاری بەستووە.لە قووڵایی باسەکەدا ئەوە خراوەته ڕوو کە بڕی یەدەگی گازی سروشتیی کوردستانی عێراقمەزەندە کراوه بە ) TCM 5.71 (، نزیکەی ) 200 تریلیۆن/ پێ 3(، ئەمەش یەکسانە بە )% 3.03 (ی سەرجەمی گازی سروشتیی جیهان لە ساڵی ) 2020 (. هەر بۆیە ئەو برە گازەی هەیەبە جیاوازی شوێنجێی جوگرافی و جیۆلۆجی دابەشبووە بەسەر حەشارگەکانی سنووریپارێزگاکانی ناوچەی توێژینەوەدا، کەم و زۆری بڕی یەدەگی گازەکە بەپێی قەبارە و توانستی کێڵگە و بلۆکەکان لە یەکری جیاوازە.یەکێک لە ئەنجامەکانی توێژینەوەکە پێی گەیشتووە ئەوەیە؛ کە ئەو بڕە گازەی لە ئێستەدابەرهەم دەهێرێ، خواستی نیشتیمانی پڕ ناکاتەوە، ئەوەی هەیە بڕە زۆرەکەی دەچێتبۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە )هەولێر و دهۆک و چەمچەماڵ و بازیان(. پێشبینیدەکرێت خواستی ناوەخۆیی بە گەیشتنە ساڵی ) 2027 ( پڕ ببێتەو ە، ئەمەش کاتێک بەدیدێت کە کرداری پەرپێدانی بەردەوام بە ئەنجام بگەیەنرێت لە کێڵگە گازییەکان، کە لە لایەنکۆمپانیاکانی وەبەرهێنەوە کاری لەسەر دەکرێت، بڕی بەرهەمهێنانی گازەکە زیاتر بەرز بکرێتەوەبۆ سەرووی ڕۆژانەی ) 1300 ملیۆن پێ/ ڕ(، کە بە خوێندنەوە و توێژینەوه و ڕاپۆتەکانی وزەبێت، ئەوە پشتڕاست دەبێتەوە دوای ئەو ماوەیە، هەرێم دەتوانێت ساڵانە بڕی ) 30 ملیار/ م 3(لە گاز هەناردەی بازاڕەكانی عێراق و تورکیا و بازاڕی تریش بکات.