گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
ده‌نگ، فۆنیم، ڤاوڵی كورت، ڤاوڵی درێژ، بە بڕگەکردنەوە
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2025

    پێکهاتەى بڕگەی زمانى کوردى لە فۆنۆلۆژى بەرهەمهێناندا (دیالێكتی ناوه‌ڕاست بە نموونە(

    لە لایەنته‌لار عمر

    ده‌نگه‌كان جه‌وهه‌رى زمانن، هه‌موو زمانێكيش له‌ سه‌ره‌تادا به‌ ده‌نگ ده‌ستپێده‌كات، واته‌ ده‌نگه‌كان يه‌كه‌م به‌رهه‌مهێنه‌رى زمانن له‌لايه‌ن تاك. مرۆڤ به‌هۆى ژماره‌يه‌كى دياريكراو له‌ ده‌نگ، ژماره‌يه‌كى بێئه‌ندازه‌ بڕگه‌ ومۆرفیم و وشه‌ و زاراوه‌ى زمانى دروستده‌كات ئه‌م بڕگه‌ و وشه‌ و زاراوانه‌ى زمانیش هه‌میشه‌ وه‌ك خۆیان نادركێندرێن، به‌ڵكو به‌هۆی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ریان، یان به‌هۆی نواندنی فۆنیممه‌كانی زمان له‌ داڕشتنی یه‌كه‌ی گه‌وره‌تر گۆڕان له‌ دركاندنیاندا ڕووده‌دات. كه‌واته‌ بنەماکانی بنیادنانی بنەڕەتی قسەکردن بریتین لە فۆنیم، کە بچوكترین یەکەی زمانە خۆی واتای نییه‌، به‌ڵام ده‌بێته‌ هۆی گۆڕینی واتا. پێکهاتەی ڤاوڵەکان دەتوانێت کاریگەری لەسەر بەدیهێنانی فۆنه‌تیکی وشەکان هەبێت. فۆنۆلۆژی بەرهەمهێنان سەرنج دەخاتە سەر لایەنە فۆنه‌تیک و فۆنۆلۆژییەکان و چۆنیەتی بەرهەمهێنان و تێکەڵکردنی دەنگەکان بۆ دروستکردنی بڕگه‌. بڕگه‌ یه‌كه‌یه‌كی زمانه‌، په‌یوه‌سته‌ به‌ ڤاوڵه‌كانه‌وه‌. ئه‌م ڤاوڵانه‌ (كرۆكی لوتكه‌) هێزی بڕگه‌ وه‌رده‌گرێت به‌گوێره‌ی كورت ودرێژی ڤاوڵه‌كان بڕگه‌ ده‌ستنیشانده‌كرێت. پێکهاتەی بڕگه‌ش ئاماژە‌ بە چۆنیەتی ڕێکخستن و ڕێکخستنی دەنگەکان بۆ پێکهێنانی گوتەی واتادار لە زمانێکی دیاریکراودا ده‌كات، بڕگه‌كان بونیادنه‌ری وشه‌كانن كاریگه‌ریان له‌سه‌ر شێواز و دركاندنی وشه‌كان هه‌یه‌.

    ژمارە 64· Articles· لاپەڕە 157-178· DOI 10.56422/jka.4.64.880کردنەوەی توێژینەوە