گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “دەشتی هەولێر، بۆنەكان، كاركردن، فۆلكلۆر”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2023
بۆنەكانی دەشتی هەولێر بە نموونەی بۆنەی كاركردن و دەقه فۆلكلۆرییەكان
لە لایەنمەولود ئیبراهیم حەسەن & مەسعود عەبدوڵلا مستەفا
هەموو گەلانی دونیا بۆنەی تایبەت بە خۆیان هەیە، گەلی كوردیش كۆمەڵێك بۆنەی تایبەت بە خۆی هەیە، لێرەدا مەبەستمان بۆنەكانی دەشتی هەولێرە، ئەوەش بە نموونەی بۆنەكانی كاركردن وەك (دروێنە، شەنەبا، دەوركردنەوەی گەنم و جۆ، ساواركوتان، مەشكەژەنین، تەشی ڕێسی). هەموو ئەم بۆنانە تایبەتمەندیی خۆیان هەیە، هەندێك لە بۆنەكان ساڵانەن، بۆنەمان هەیە وەرزینە، كۆمەڵێك بۆنەشمان هەیە گشتینە، لە هەموو بەشەكانی كوردستان و دونیاش هەروایە. بۆنەكان بەخۆشی و ناخۆشییان لە كوردستان تام و چێژێكی كوردەواریی تایبەت دەبەخشن. بۆنموونە كاتێك ژیانێكی نوێ دەست پێدەكات لە نێوان كوڕ و كچێك، یان منداڵێك لەدایك دەبێ ، یاخود كەسێكی ئازیز لە دەستدەدەین، ئەمانە هەموو بۆنەیە و ڕێوڕەسمی تایبەت بە خۆیان هەیە. دیارە ژیانی سادە و پڕ كۆششی دەشتی هەولێر وای كردووە، فۆلكلۆری ئەم دەڤەرە دەوڵەمەند بێت بە كۆمەڵێك بۆنەی تایبەتی و گشتی، بۆیە لەم توێژینەوەیەدا مەبەستمانە تیشك بخەینە سەر هەندێك لەو بۆنانە.