گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “شۆڕشی باشوری کوردستان”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2024
ڕۆڵ و هەڵوێستی مافناسانی كوردی باشوور بەرامبەر پێشهاتە سیاسیەکانى کوردستان (١١ئەیلول ١٩٦١- ١٠حوزەیران ١٩٦٣)
لە لایەنفارس لەتیف & د. شاخەوان عەبدوڵا
توێژینەوە لەبارەی ڕۆڵ و هەڵوێستی مافناسانی کورد دەربارەی شۆڕشی کورد لە ئەیلولی ١٩٦١- ١٩٦٣ بایەخی خۆی هەیە، بۆیە پێویستە ڕۆڵ و هەڵوێستی مافناسان لەماوەی سەرهەڵدانی شۆڕش لە لێکۆلینەوەیەکدا بخرێتە ڕوو. گرنگی ئەم توێژینەوە لەوەدایە کاتێک شۆڕش لە کوردستان هەڵگیرسا کاردانەوەی توێژێکی گرنگی بەئاگای ناو کۆمەڵگەی کوردی لەباشوری کوردستان کەمافناسانن بەرامبەر شۆڕشەکە و هەوڵە بەردەوامەکانیان بەرامبەر پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستان بەدیار بخرێت، ڕۆڵ وکاریگەرییان لە کۆی ڕووداوەکانی شۆڕش بخرێتە بەرباس ولێکۆڵینەوە. لەم توێژینەوەیەدا ڕێبازی شیکاری و کڕۆنۆلۆجی بەکارهاتووە، بەسوود وەرگرتن بەزانیاری ناوسەرچاوەکان و هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی ڕووداوەکان بەپێی کڕۆنۆلۆژیای مێژوویی و تۆمارکردنی ڕووداوەکان لەسەر بنەمای ڕێبازی زانستی مێژوویی ڕۆڵ و هەڵوێستی مافناسانی کورد لە پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستان لە نێوان ساڵانی ١٩٦١-١٩٦٣ خراوەتەڕوو.