گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “شیعر”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2025
مۆسیقای شیعری لای میهری
لە لایەنسعد فاروق
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌ناونیشانی (مۆسیقای شیعری لای میهری)یه، هه‌ولێكه بۆ دیاریكردن و خستنه‌ڕووی مۆسیقای شیعری له شیعره‌كانی میهریدا. مۆسیقا پێكهاته‌و بناغه‌یه‌كی سه‌ره‌كی شیعره، ده‌بێته مایه‌ی هاوسه‌نگی بۆی، چونكه ئه‌و ڕیتمه‌ی له شیعردا هه‌یه له مۆسیقاوه بۆی ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌شی كه هیچ په‌یوه‌ندی و هاوسه‌نگییان نییه، به‌هۆی مۆسیقاوه هاوسه‌نگ ده‌بن، كێشیش ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی و بنه‌مایه‌كی گرنگه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی شیعر له زاراوه‌كانی تری ئه‌ده‌ب. له‌م توێژینه‌وه‌یه په‌یره‌وی میتۆدی (وه‌سفی شیكاری) كراوه كه له پێشه‌كی و مۆسیقای ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه پێك هاتووه كه‌له مۆسیقای ده‌ره‌وه باس له كێش و سه‌روا كراوه، كه به‌زۆری په‌یره‌وی كێشی عه‌رووز كراوه له شیعره‌كانی به تایبه‌تی كێشی هه‌زه‌ج و ڕه‌مه‌ل و موزاریع و ڕه‌جه‌ز، هه‌روه‌ها كێشی بڕگه‌شی به‌كارهێناوه به‌تایبه‌تی كێشی بڕگه‌ی (7و8و 10و 11و 12و 13و 14)، هه‌روه‌ها سه‌روای یه‌كگرتوو و مه‌سنه‌وی و و چواری و پێنجی و سه‌روای كۆپله‌ی تاك و ته‌شتیری به‌كارهێناوه له شیعره‌كانیدا، هه‌روه‌ها له مۆسیقای ناوه‌وه‌ش پاتكردنه‌وه‌ی به‌كارهێناوه به‌تایبه‌تی پاتكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ووشه دواتر توێژینه‌وه‌كه به‌كۆمه‌لێك ئه‌نجامی په‌یوه‌ست به ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه كۆتایی هاتووه، پاشان لیستی سه‌رچاوه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی نووسیوه دواتر كورته‌ی لێكۆلینه‌وه‌كه به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به چه‌ند دێرێك تۆمار كراون .
- 2025
ئايين و کۆمەڵگه لە دیدی زەینەب خاندا
لە لایەنهاوێر ئەردەلان بەكر & د. ئومێد عەزیز مستەفا
پوختە ئەم توێژینەوەیە، هەوڵێکە بۆ دەرخستنی هزر و تێڕوانینی زەینەب خان لە شیعرەکانیدا بەرانبەر ئايين و کۆمەڵگە. جیهانبینی بەشێکە لە پێکهاتەی کولتووری، هەر بۆیە ئايين و پرسە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە جێی سەرنج و ڕامانی شاعیر، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی، که به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت دید و تێڕوانینی خۆی له‌باره‌یانه‌وه بخاته‌ڕوو. تێڕوانینی شاعیر بۆ ئایین ئەرێنییە، سوودی لە بەها ئایینییەکان وەرگرتووە بۆ بەرەوپێشبردنی ڕەوشت و چاکەکاری. ئه‌مه‌ش بەکاریگەری خانەوادەکەی و خوێندنە ئايينیيەکەیەوە بووە. زەینەب خان، وەک شاعیرێکی دانەبڕاو لە کۆمەڵگە، کێشە و ئاریشە کۆمەڵایەتییەکانی لە ناوەڕۆکی شیعرەکانیدا بەرجەستە کردووە، هەڵبەتە ئەمەش جیهانبینیی ئەومان بۆ ڕوون دەکاتەوە بەرانبەر بە ڕەهەندی کۆمەڵایەتی، کە بووەتە ئاوێنەیەک بۆ گەیاندنی بابەتەکانی. لێره‌دا هه‌ردوو بابه‌ته‌که به‌سه‌ریه‌که‌وه بوونه‌ته کڕۆکی توێژینه‌وه‌که‌مان و ده‌چێته خانه‌ی جیهانبینیی تایبه‌تی له چوارچێوه‌ی جیهانبینیی سه‌رده‌مێکدا. توێژینەوەکەمان له دوو به‌ش و چوار ته‌وه‌ر پێک هاتووه، هه‌ر ته‌وه‌رێک چه‌ند بابه‌تێکی له‌خۆ گرتووه و ئه‌م بابه‌تانه گرنگیی توێژینه‌وه‌که‌مان ده‌رده‌خه‌ن و بۆ ئەم توێژینەوەمان پێڕەوی ڕێبازی ڕەخنە‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی- ڕەخنە‌ی شیکاری و ئامارمان کردووە و ئه‌و نموونه شیعریيانه‌ی که به‌کار هاتوون، به‌پێی پێویست شیکردنه‌وه‌مان بۆ کردوون.
- 2024
كێڵگە واتاییەكان لەشیعرەكانی عەبدوڵڵا پەشێودا
لە لایەند. پەروین عوسمان
توێژينه‌وه‌كە به‌ناوى (كێڵگە واتاییەكان لەشیعرەكانی عەبدوڵڵا پەشێودا)یە وكێڵگە واتاییەكان، بریتیین لە كۆمەڵە وشەیەك، كە واتاكانیان پەیوەندییەكی نزیكیان بەیەكەوە هەیە، و تێداكێڵگە بەكارهاتووەكانی نێوشیعرەكانی شاعیر عەبدوڵڵا پەشێو شیكراونەتەوە. تويژينه‌وه‌كه سوود له ڕێبازى په‌سنى وه‌رگيراوه و بۆڕاده و ڕێژه‌كانيش پشتى به‌ئامار به‌ستووه ، ناوه‌رۆكى توێژينه‌وەكەش، جگه له پێشه‌كى، له دوو به‌ش پێكدێت، به‌شى يه‌كه‌م ئه‌مانه له خۆ ده‌گرێت: چەمك و پێناسەی كێڵگە واتاییەكان، كورتەیەك لەبارەی تیۆری كێڵگە واتاییەكانەوە، بنەماو پێوەرەكانی تیۆری كێڵگە واتاییەكان، پەیوەندییە واتاییەكان و پەیوەندییان بە كێڵكە واتاییەكانەوە. له‌به‌شى دووه‌ميشدا باس له‌مانه ده‌كرێت: شیكردنەوەی كێڵكە واتاییەكان لە شیعرەكانی عەبدوڵڵا پەشێودا و ئامار و شیکردنەوەی و پۆلینكردنی كێڵگە واتاییەكان له شيعره‌كانى عەبدوڵڵا پەشێودا. له‌كۆتايدا ئه‌نجام و پێشنياز و ڕاسپارده و وشه‌كليلييه‌كان و ليستى سه‌رچاوه‌كان له‌گه‌ڵ كورته‌ى توێژينه‌وه به زمانى عه‌ره‌بى و ئينگليزى خراونه‌ته ڕوو.