گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “شیعر، پەیام، تەکنیک، ئیستاتیکا، وێنە”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2024
پەیام و تەکنیک لە شیعری (١٨ / ١١ / ١٩٦٥)ی (سەباح ڕەنجدەر)دا
لە لایەنعلی مصطفی نجم الدین
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی )پەیام و تەکنیک لە شیعری ) ١٨ / ١١/ ١٩ ٦٥ (ی )سەباح ڕەنجدەر(دا(یە،لەم دەقە شیعرییەدا پەیام جەوهەرێکی ڕەهەندی هەیە لەنێو بابەتە جیاوازەکانی وەک کۆمەڵایەتیو سیاسی و ئایینی...، بۆیە هەوڵ دراوە بە شێوەیەکی زانستییانە مەبەستە شیعرییەکە وەک پەیامبخەینە ڕوو، لە کارکردن لە تەکنیکی شیعرەکەدا، ئیشکردنە لەسەر هەندێک لایەنی تەکنیکی ووێنەی ڕوونبێژی و شیکردنەوە دەقەکان، ئەم توێژینەوەیە مەغزایەکی فراوانی هەیە، لەکارکردنمانلەنێو دەقە شیعرییەکەدا بە چەند دەرەنجامێک گەیشتووین، بۆ نموونە: بیرکردنەوەی شاعیر وەککارەکتەرێک هەڵکشان و داکشانێکی زۆری تێدا بەدی دەکرێت، هەموو ئەم هەڵکشان و داکشانەینووسەر دەکەوێتە نێو باری دەروونییەوە، کە دواجار لە ڕەهەندێکی جیاوازدا بیرەکە پێشکەشدەکاتەوە، وەک دەبینین شاعیر لەنیوان دوو چەمکی واتایی مردن و ژیاندا، داخوازی دەکەوێتە سەرمردن، ئەمە لەکاتێکدا، کە نووسەر لە دۆخێکی دەروونی ناجێگیردا بێت، دواتر باس لە ژیاندەکات، باسی گرنگی و جوانییەکانی ژیان دەکات، پێی وایە ژیان بایی ئەوەی تێدا ماوە کە مرۆڤتییدا هەوڵی باشر و جوانر بدات، ئەم دەربڕین و گوارشتکردنە لە دۆخێکی دەروون سەقامگیر ودامەزراودا دەردەبڕێت، ئەمە پرسی هۆشیاری و گرنگیدانە بە ژیان.