گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
صحيفة
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 2 ئەنجام
  1. 2024

    بایەخی نووسینه‌وه‌ی ڕووداوی مێژوویی لە ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی دا (1986-1988) (توێژینەوەیەکی مێژوویی- شیکارییە)

    لە لایەنمحەمەد كەریم & سیروان مەحموود

    ڕۆژنامەگەریی شۆڕشگێڕی، یان وەک پێشی دەگوترێت ڕۆژنامەگەریی شاخ، لە پاڵ ڕۆڵی بەرچاوی لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و بەرزکردنەوەی گیانی بەرگری و جۆشدانی ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان بۆ گرتنەبەری ڕێگەی خەبات و داکۆکیکرن لە خاک و مانەوەی میللەتەکە، بایەخێکی زۆریشی لە تۆمارکردنی ڕووداوەکانی ئه‌و كاتی سەردەمی شۆڕش و ئەو کارەساتانەی بەسەر گەلی کوردستاندا هاتوون هەبووە. ئەرشیڤێکی زۆریشیی بنیاد ناوە، کە ئەگەر بە چاوی وردبینی و هەڵسەنگاندنەوە لێی ڕابمێنین، دەتوانین شایەدی بۆ گرنگی و دەوڵەمەندیەکەی بدەین. ڕۆژنامه‌ی (ئاڵای ئازادی)یش وەک‌ ئۆرگانی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیستی كوردستان- عێراق/ ئیتیجاهی دیموكراتی شۆڕشگێڕ، خولی یه‌كه‌می‌ کەوتووەتە ساڵانی 1986-1988، بۆ ئه‌و سه‌رده‌م به‌های مێژوویی خۆی هه‌یه‌‌. سه‌رده‌می ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌كه‌، كۆمه‌ڵێك ڕووداوی گرنگ له‌ خۆدەگرێ، ئه‌وانیش: شه‌ڕی چه‌كداریی لەگەڵ حکومەتی ئه‌و كاتی عێراق، ڕاگواستن و پرۆسه‌ی ئه‌نفال، جه‌نگی هەشت ساڵەی عێراق- ئێران (1980-1988)، پرسی فه‌له‌ستین و چەندین ڕووداوی دیکەی ناوچەکە، كۆی ئه‌و بابه‌تانه‌ن، كه‌ له‌ دووتوێی لاپه‌ڕه‌کانی ڕۆژنامه‌ی ئاڵای ئازادی جێگەیان گرتووه‌ و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی دوای خۆشیان دروست كردووه،‌ بۆیه‌ ده‌رخستنیان، ئامانجی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه پێكده‌هێنن. ئەم توێژینەوەیە، لە چەندین گۆشەنیگای زانستییەوە، لێکۆڵینەوە لە بایەخی ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی له‌ تۆمارکردنی ڕووداوەکانی پەیوەندیدار بە خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستان و ئەو قۆناغە گرنگ و هەستیارەی شۆڕشدا دەکات. یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانیشی، دەرخستنی بایەخی ڕۆژنامەی (ئاڵای ئازادی)یە، له‌ تۆمارکردنی ڕووداوەکانی پەیوەندیدار بە خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان. توێژینەوەکە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، میتۆدی "مێژوویی- شیکاریی" بەکارهێناوە، لە ڕێگەی سوود وه‌رگرتن له‌ كه‌رسته‌ی فۆرمی شیکردنەوەی خشتە. توێژەران، گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامە، کە ناكرێت ته‌نیا له‌ گۆشه‌نیگای مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی سه‌یری ڕۆژنامه‌كه‌ بكرێت، به‌ڵكو گرنگە وه‌كو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بۆ ساخكردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌ ڕووداوه‌ مێژووییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مە، پشت به‌ ڕۆژنامه‌ی ئاڵای ئازادی ببه‌سترێت.

    ژمارە 61· Articles· لاپەڕە 459-480· DOI 10.56422/ka.3.61.590کردنەوەی توێژینەوە
  2. 2024

    پرسی دادپەروەريی (عەدالەت) لە ڕۆژنامەی (کوردستان) ١٨٩٨ - ١٩٠٢

    لە لایەنمەغدید خدر ئەحمەد سەپان

    دەرکردنی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بەناوی: "کوردستان" لە ٢١ی نیسانی ١٨٩٨ لە قاهیرە، بۆ گەلی کورد، کردنەوەی دەرگایەکی مەزن و پێویست بوو، لەو ڕێگایەوە کورد بتوانی درێژە بە خەباتی ڕەوای خۆی بدات و هێمنانە و لەسەرخۆ، بۆ خەبات و تێکۆشان ئامادەی بکا. دەرکردنی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی، لەلایەن میرێکی کورد، ئەو خەباتەی ئاسانتر کرد، چونکە خوێنەران، وەک خۆی پەیام و ئامۆژگارییەکانیان وەردەگرت. لە یەکەم ڕۆژنامەی کوردی، هەموو ئەو بابەتانەی لەدەرگایان دەدرا، جاری یەکەم بوون لە مێژووی ڕۆژنامەگەريی کوردی لەسەریان بنووسرێ، لە ڕاستیدا هیچ ڕەچێتەیەکیش نەبوو، کە میقداد مەدحەت بەدرخان و عەبدولڕەحمان بەگی برای لەسەری بڕۆن، کە ناوەڕۆکی ڕۆژنامەکەیان چۆن پڕبکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە هەڵسەنگاندنی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی تێدەگەین، کە کوڕانی مەدحەت بەگ لە میسر و لە ئەوڕوپا، ڕۆژنامەیەکیان بە ناوەڕۆکێکی زۆر دەوڵەمەند و تێر دەرکردووە، هەتا یەک کورد لەژیان مابێ، شانازی پێوە بکا. بە خوێندنەوەی هەموو ژمارەکان دەردەکەوێ، کە ڕۆژنامەی "کوردستان" لە دەرگای هەموو ئەو بابەتانەی داوە، کە بۆ کۆمەڵگای کوردەواری نەک تەنیا ئەو کات، بەڵکو هەتا ئێستاش زۆر گرنگن و هەنووکەیی خۆیان لەدەست نەداوە لەوانە: مێژوو، سیاسەت، ئەدەب، کۆمەڵایەتی، پەیوەندی نێودەوڵەتی، عەدالەت، پەروەردە...هتد. کوڕانی بەردخان بەگ، توانییان بناغەیەکی زۆر باش و جوان و پتەوی ڕۆژنامەگەريی کوردی دابمەزرێنن. جاری یەکەمە توێژینەوەیەک لەسەر بابەتی: دادپەروەری – عەدالەت لە ڕۆژنامەی "کوردستان" دەکرێ، کە پێشتر لایەکی شاراوە بووە و توێژەرانی کورد نەک لەسەر ناوەڕۆکی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی، بەڵکو لەسەر ڕۆژنامەکانی دواتر و سەردەمیشیان نەنووسيووە. پشتگوێخستنی ئەو لایەنە گرنگە، بۆشاییەکی گەورەی لە ڕۆژنامەگەريی کوردی دروستکردووە و نەتواندراوە وەک پێویست سوود لە مێژوو و ئەزموونەکانی ڕابردوو وەربگیردرێ لێیەوە فێربین، بۆیە ئەگەر کەموکورتییەک لە ڕۆژنامەگەريی کوردی ئێستا هەبێ، دەکرێ بە یەک لە هۆکانی دابندرێ. لەو توێژینەوەیە دا بەناوی: (عەدالەت لە ڕۆژنامەی "کوردستان")، زۆر بە وردی باس لە عەدالەت لە کۆمەڵگای کوردەواری ئەو سەردەم کراوە، هەروەها چەند جار و لە چەند ژمارە و لاپەڕە و چ بابەتێک ناوی هاتووە و ئامانج لە باسکردن و نووسین لەسەر ئەوە چ بووە، هەمووی پەنجەی بۆدرێژکراوە و بە وردی باس و شیکردنەوەی بۆکراوە. هەروەها باس لە مانا و سەرهەڵدانی عەدالەت – دادپەروەری لە مێژوو و شارستانیەتی یۆنانی کۆنیش بە کورتی کراوە.

    ژمارە 58· Articles· لاپەڕە 349 - 348· DOI 10.56422/ka..58.468کردنەوەی توێژینەوە