گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “علم المصطلح، المصطلح، الاضافة، العبارة الاسمیة، الکلمة المرکبة”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2022
ڕۆڵی خستنەسەر لە زاراوەسازیدا
لە لایەنمیدیا مراد محهمهدئهمین
لێکۆڵینەوەکە بە ناونیشانی (ڕۆڵی خستنەسەر لە زاراوەسازیدا)یە، کە باس لە زاراوەسازی دەکات، بەتایبەتیش ئەو ڕۆڵەی کە ڕێگای خستنەسەر دەیبینێ لە دروستکردنی زاراوە بۆ زمانی کوردی. ڕێگای خستنەسەر جۆرێکە لەجۆرەکانی دروستکردنی گرێی ناوی، ئەم ڕێگایە توانراوە سوودی لێوەربگیرێ لە بواری زاراوەسازیدا، چونکە زاراوەش خۆی ناوە. ئەو زاراوانەی بەڕێگای خستنەسەر دروست دەکرێن، وەک هەر وشەیەک یا ناوێکی لێکدراو مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێ، لەکاتی بەکارهێنان و لەناو فەرهەنگیشدا؛ بەڵام جیاوازيی زاراوەی خستنەسەر و وشەی لێکدراو لەگەڵ یەکتریدا لە پێکهاتەیاندایە، بە تایبەتیش زیاتر لە بوار و ئامرازدا خۆی دەنوێنێ. ڕێبازی لێکۆڵینەوەکە وەسفی شیکارییە کەرهستەی لێکۆڵینەوەکەش زاری کورديی ناوەڕاستە و نموونەکانیش بە گشتی لە کتێب و فەرهەنگ و فەرهەنگۆکە زاراوەسازییەکانی ئەم زارە وەرگیراون. لێکۆڵینەوەکەم بێجگە لە پێشەکی و ئەنجام لە دوو تەوەر پێکهاتووە. تەوەری یەکەم: بەناونیشانی (زاراوەسازی)یە کە لەم تەوەرەیەدا باس لە زاراوەسازی و پێناسەی و رێبازەکانی وەرگرتنی زاراوە و رێگاکانی دروستکردنی زاراوە دەکەم. تەوەری دووەم: بەناونیشانی (ڕۆڵی خستنەسەر لە زاراوەسازیدا): لەم تەوەرەیەدا باس لە چەمک و پێناسەی گرێ دەکەین، پێکهاتەی گرێى خستنەسەری، هەروەها جۆرەکانی خستنەسەر لە ڕووی واتاوە لەناو زاراوەسازيی زمانی کوردیدا. جگە لەمانە ڕووی لێکچوون و جیاوازيی گرێی ناوی خستنەسەری و زاراوەی خستنەسەری، لەگەڵ زاراوەی خستنەسەری و وشەی لێکدراو خراوەتەڕوو، لە کۆتایيشدا ئەنجامەکانم لە چەند خاڵێکدا پێشکەش کردووە.