گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
عێراق، سووریا، ڕۆژئاوا، باشوور، کوردستان، حزبی بەعس، پێوەندی، کاریگەری
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2024

    پێوەندیی عێراق و سووریا لە ململانی هەرێمی و نێودەوڵەتی کاریگەری لەسەر دۆزی کورد (١٩٦٣ - ١٩٧٠)

    لە لایەنسامان حوسێن ئەحمەد & ڕێبین سەعید مەلا

    پێوەندی دوو قۆڵیی نێوان عێراق و سووریا، کاریگەریی زۆری لەسەر دۆخی کورد لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانهەبووە، هەر دووک وڵات بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پێوەندیەکی مێژوویی، سیاسی، سەربازی و ئابووری...، لە نێوانیاندابەدی دەکرا، بەڵام ئەم پێوەندییانە بە هەڵاوسانی نێوانیان هەوراز و نشێوی جۆراوجۆر تێ پەڕیون، کە دواجار هەمکاریگەری لەسەر پێوەندییەکانی نێوانیان دروست کردووە، هەمیش کاریگەری لەسەر دۆزی کورد لە هەر دووک وڵاتدروست کردووە. لە سۆنگەی گرنگیی ئەمەوە لێکۆڵینەوە لەسەر پێوەندیی عێراق و سووریا لە ململانی هەرێمی ونێودەوڵەتی کاریگەری لەسەر دۆزی کورد ) ١٩٦٣ - ١٩٧٠ (‹‹ بایەخی تایبەتی خۆی هەیە، چونکە لە هەندێک کاتداپێوەندیەکی باش و هەماهەنگی جۆراوجۆر لە نێوانیاندا بە دی دەکرا، بەتایبەت دوای دەستپێکردنی شۆڕشیئەیلوول، سووریا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی لە ساڵی ) ١٩٦٣ ( هاوکاری سەربازی بە ناردنی لیوایەک و پێداویستیجۆراوجۆر پێشکەشی حوكوومەتی عێراقی کردووە، هەرچەندە هاوکارییە سەربازییەکان کاریگەرییەکی ئەوتۆیلەسەر دۆزی کورد دروست نەکردووە، بەڵام پێوەندییەکانی نێوانیان نزیکبوونەوەی زیاتری بە خۆوە بینیوە، هەروەهاهەر لەم ماوەیەدا پڕۆژەی سێقۆڵی لە مانگی )نیسانی ١٩٦٣ ( لەسەر بنەمای هاوکاری هاوبەش، نزیکبوونەی زیاتربەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش بەشێکی لێدان بوو لە دۆزی کورد لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام پڕۆژەی یەکگرتووبەهۆی ناسەقامگیریی دۆخی سیاسیی عێراق و سووریا شکستی هێنا، جێگەی باسە عێراق و سووریا لە ماوەینێوان ساڵانی ) ١٩٦٤ - ١٩٧٠ ( چەندان پڕۆژەی جۆراوجۆریان دژی کورد لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە، لەگەڵ ئەمەشدا خەباتی کورد لە باشوور و ڕۆژئاوا جیاوازی لە نێوانیان دەبینرا، لە باشوور پرۆسەی چەکداریدژی حوكوومەتی عێراقی بەردەوامی هەبووە، بەڵام لە ڕۆژئاوای کوردستان تەنیا خەباتی سیاسییان کردووتە ئامانج،هاوکات بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان کاریگەری ڕاستەوخۆی باشووری لەسەر هەبوو، بۆیەپێوەندییەکانی عێراق و سووریا لە چوارچێوەی هەڵوێستیان بەرانبەر بە دۆزی کورد جۆراوجۆر دەبینرێت.

    ژمارە 59· Articles· لاپەڕە 507-533· DOI 10.56422/ka.1.59.555کردنەوەی توێژینەوە