گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
غەزەل، شیعری لیریك، شیعری گۆرانی، بنەمای هونەری.
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2024

    غەزەل، چەمک و پێناسە و بونیادی هونەری

    لە لایەنطالب ابوبکر طاهر & عوسمان دەشتی

    بابەتی غەزەل بابەتێکی گرنگی شیعر بەگشتی و شیعری ڕۆژهەڵاتی بەتایبەتی و شیعری کوردیبەتایبەتر، و بووەتە دیارترین جۆری شیعر لە ڕۆژهەڵاتدا و بەتایبەت لە ئەدەبیاتی کلاسیکیکوردیدا زۆرترین مەیدانی شیعری داگیر کردووە، باسوخواسی لیریک و شیعری گۆرانی و پەیوەندییغەزەل بەو دوو بابەتەوە جێی بایەخی ڕەخنەگران و لێکۆڵەرانی ئەدەبە، کە ئاخۆ غەزەل هەر هەمانلیریکی ئەوروپییە یا نا، هەروەها غەزەل و شیعری گۆرانی )الغنائی ( یش بە هەمان شێوە بەشێکیئەو مشتومڕەیە.لەم توێژینەوەیەدا لە چەند تەوەرێک ئەم بابەتانە خراونەتە ڕوو، کە بەم شێوەیە دابەش کراون :تەوەری یەکەم تەرخان کراوە بۆ ناساندنی چەمکەکانی غەزەل و لیریک و شیعری گۆرانی، تەوەریدووەم، تایبەت کراوە بە سەربردەی غەزەل لای گەلانی جیهان و گەلانی دراوسێ، تەوەری سێیەم،تایبەتە بە غەزەل لە ئەدەبیاتی کوردیدا و و تەوەری چوارەم و کۆتایی تایبەت کراوە بە بونیادەهونەرییەکانی غەزەل، لە کۆتاییشدا ئەنجامی توێژینەوەکە خراوەتە ڕوو. ئەوەی جێگای بایەخ وئاماژەپێکردنە، ئەوەیە کە توێژینەوەکەمان بابەتی تیۆرییە و بابەتی پراکتیکی لەخۆ نەگرتووە.

    ژمارە 60· Articles· لاپەڕە 288-307· DOI 10.56422/ka.2.60.605کردنەوەی توێژینەوە