گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “قوربانیدان”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2025
وێنەی شەھید لە شیعرەکانی »شێرکۆ بێکەس)دا
لە لایەنعومەر حەمەد
ئەم توێژینەوەیە وردبوونەوەیەکە لە وێنەی شەھید لە شیعری شێرکۆ بێکەسدا. شەھید وەک ھێمایەکیکولتووری و نەتەوەیی لە کۆمەڵگای کوردیدا جێگەی تایبەتی ھەیە، بەتایبەتیش لەلای شێرکۆ بێکەس کەئەزموونی پێشمەرگایەتی و ھاوڕێیەتی لەگەڵ شەھیدانی ھەبووە. لە شیعری ئەودا شەھید نەک تەنھاوەک نیشانەی قوربانیدان، بەڵکو وەک ھێزێکی زیندوو و بەردەوام دیاری دەکرێت کە لە مردنیشەوەژیان دەبەخشێتە خەباتی نەتەوەیی. گرنگی ئەم توێژینەوەیە لە نەبوونی لێکۆڵینەوەی پێشووتر و کەمیسەرچاوە بە زمانی کوردی لەسەر ئەم بابەتەوە سەرچاوە دەگرێت. لەئەنجامدا توێژینەوەکە دەریخست کەشێرکۆ بێکەس سەرکەوتووبووە لە کێشانی وێنه ی هكی ھونه ریان ه بۆ شەھیدانی کوردستان بە بەکارھێنانیوشە کوردییە پەتییەکان و لە شیعرەکانیدا خوێنی شەھید دەبێتە ئاوێک کە نیشتمان پێی گەشە دەکات وبەرەو ئازادی ھەنگاو دەنێت. ڕێبازی پەیڕەوکراوی ئەم توێژینەوەیە »ڕێبازی وەسفی و شیکاری)یە. ئەمتوێژینەوەیە لە دوو بەش پێکدێت: لە بەشی یەکەمیان: لەتەوەری یەكەمدا كار لەسەر وێنەی شیعری و چەمک و زاراوە و دیدوبۆچوونی ڕەخنەگران دەکەین ته وه ری دوو هم ل ه چەمک و زاراوەی شەھید دەدوێین و بەشێوەی تیۆری دەیانخەینەڕوو.لە بەشی دووەمیان: کەبەشێكی پڕاكتیكییه باسی ڕەنگدانەوەی وێنەی شەھید و جۆرەکانی وێنە دەکەین لە شیعرەکانی شێرکۆ بێکەسدا.