گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “قەزای مەخموور،ناوچه جێناکۆکەکان،ماددەی 140 ، دەستووری عێراق”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2024
قەزای مەخموور وەک ناوچە جێناکوکەکانی نێوان حوکوومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق
لە لایەنئازاد هیداد دەلۆ & نازدار أحمد حەوێز
پوختە:لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە ساڵی ٢٠٠٣ ، ناوچە کێشەلەسەرەکان لە نێوان هەرێمیکوردستان و حوکوومەتی عێراقی فیدراڵ، هەمیشە بابەتێکی گرنگ و هەستیار بووە و کەوتووەتەبەر باس و لێکۆڵینەوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش سەرەتا ماددەی ) ٥٨ لەساڵی 200 4 (و دواتر گۆڕانی بە )ماددەی ١٤٠ لە ساڵی 2005 (، لە دەستووری عێراقدا جێگیر کرا.ئەوەی جێگای نیگەرانییە و بووەتە مەترسییەکی گەورە لەلای نەتەوەی کورد بەگشتی ودەسەڵاتی کورد لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی، جێبەجێنەکردن و پشتگوێخستنی ئەم ماددەدەستوورییەیە، کە لە لای حوکوومەتی هەرێم جێبەجێکردنی چارەسەری کێشەی سەرەکی نێوانهەردوولایە، هەرچی دەسەڵاتی سیاسیشە لە حوکوومەتی عێراق، جێبەجێکردنی ئەو مادەیە وچارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، بە زیانێکی گەورە دەزانن، کە بەر وڵاتی ئێراق و نەتەوەی عەرەبدەکەوێت، هەروەها پێیان وایە وڵات بەرەو دابەشبوون دەبات.هەر لەبەر ئەمەش جێگیرکردنی ماددەی ١٤٠ لە دەستووری عێراقیدا و بابەتی ئەو ماددەیەش،کە دەستنیشانکردنی سنووری جوگرافیای نێوان کورد و عەرەبە، وای لە هۆزە عەرەبنشینەکانیئەو ناوچانە )ناوچە جێناکۆکەکان( کردووە، کە بەخۆ بکەون و زیاتر تەماعگیری زەویوزاریهۆزە کوردییەکان بکەن و دەست بەسەریاندا بگرن. هەروەها بۆ ئەم مەبەستەش چەندان جارشەڕ و پێکدادان لە نێوان هۆزە کورد و عەرەبەکانی ئەو ناوچانە بەرپا بووە و هەمیشەش بەسوودی عەرەبەکان شکاوەتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی ئەو ناوچانە وەک )دەسەڵاتیبەڕێوەبردن، سەربازی و حەشدی شەعبی( لە پشت ئەو زوڵم و زەردارییەوە بوون، بە تایبەتییشپاش ) ١٦ ی ئۆکتۆبەر ٢٠١٧ (، کە ڕیفراندۆمی کورد لە ٢٥ ی ئەیلوولی هەمان ساڵدا ئەنجامدرا.دیارە ناوچەی لێکۆڵینەوەشان، کە )قەزای مەخموور(ە، بەدەر نەبووە لەو کێشە و گیروگرفتانە و هەمیشە هەوڵ دراوە هۆزە کوردییەکان بخەنە ژێر فشاری دوورخستنەوە لە زێدی باوباپیرانیان،هەر بۆیە ئێمەش لەم توێژینەوەیەماندا دوای ناساندنی ناوچەی لێکۆڵینەوە لە ڕووی شوێن ولایەنی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی، زیاتر جەختان لەسەر دانیشتوان و ژمارەیان بە پێیقۆناغە جیاجیاکانی سەرژمێری کردۆتەوە، هەروەها پێکهاتەی دانیشتوان، هۆزە کوردییەکانیناوچەکە و هۆزە عەرەبەکان، عەرەبی ڕەسەن و عەرەبی هاوردە، هەروەها ئەو داتا و زانیارییانەشچ لە ڕێگەی سەردانی مەیدانی یان پرسیارنامە و چاوپێکەوتن بێت، زۆریشیان پشت بەدامودەزگاکانی حوکوومەتی هەرێم بەسراوە، هەروەها بۆ شیکردنەوەی داتاکانیش سوود لەبەرنامەی ئاماری )) SPSS وەرگیراوە.لە کۆتاییدا توانیان بەو ئەنجامە بگەین، کەوا قەزای مەخموور بە هەموو ناحییە وگوندەکانیەوە، ناوچەیەکی کوردی ڕەسەنە و سەر بە پارێزگەی هەولێرە، ئەگەر بێتو ماددەی١٤٠ ی لە سەر جێبەجێ بکرێت دەگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان و هەموو گیروگرفتەکانیچارەسەر دەبێت.