گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “مۆنۆلۆگ، مۆنۆلۆگى ڕاستەوخۆ، مۆنۆلۆگى ناڕاستەوخۆ، خۆدواندن”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2023
مۆنۆلۆگ و جۆرەکانى لە کۆمەڵە چیرۆکى (تەنیایى) شێرزاد حەسەندا
لە لایەنئامينه ياسين محەمەد
مۆنۆلۆگ بە یەکێک لە تەکنیکە گرنگەکانى چیرۆک هەژمار دەکرێت کە لە لایەن چیرۆکنووسانى سەرەتاى سەدەى بیستەوە گرنگيى زۆرى پێدراوە، بەتایبەتى لە بوارى ڕۆمان و چیرۆکەکانى (جیمس جۆیس، ڤێرجینیا وەڵف و مارسیل پڕۆست)دا ئەم تەکنیکەیان بەکارهێناوە، پاشان لە بەشێکى زۆرى چیرۆکى جیهاندا پەناى بۆ براوە و (شێرزاد حەسەن)یش بایەخێکى زۆرى بەم تەکنیکە داوە، بۆ ئەوەى لایەنى شاراوەى ناو دەروونى کارەکتەرەکانى چیرۆکى پێ ئاشکرا بکرێت. ئێمە لەم توێژینەوەیەدا لە ڕووى تيۆرییەوە باسى ئەم تەکنیکەمان کردووە و دواى ئەوە هەوڵمانداوە لە کۆمەڵە چیرۆکى (تەنیایى) ئەم نووسەرەدا جۆرەکانى شیبکەینەوە بە نموونە بخەینە بەرچاو و لە کۆتاییدا توێژینەوەکە بە چەند ئەنجامێکى گرنگ گەیشتووە، کە دیارترینیان مۆنۆلۆگى ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە کۆمەڵە چیرۆکى ناوبراودا هەیە، کەچى خۆدواندن بەکارنەهاتووە.