گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “هزر، چیڕۆک، حەسەن جاف، دیجلەی تاوان”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2022
هزر له چیڕۆكه‌كانى (حه‌سه‌ن جاف) دا كۆمه‌ڵه چیڕۆكى (دیجله‌ى تاوان) به‌نموونه
لە لایەنتەڵعەت محەمەد عەزیز & سەلیم ڕەشید ساڵح
لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌ناونیشانى (هزر له چیڕۆكه‌كانى حه‌سه‌ن جاف دا، كۆمه‌ڵه چیڕۆكى دیجله‌ى تاوان بەنموونه) دا وه‌ك به‌شێكى گرنگى پێكهاته‌ى ده‌قه‌كان، به‌شدارییه‌كى فراوانى هه‌یه له دروستبوونى ده‌قه‌كاندا، كه لێره‌دا هه‌وڵمانداوه به رێبازێكى شیكارى لایه‌نى هزرى له چیڕۆكه‌كان شیبكه‌ینه‌وه و گرنگترین جۆرى ئه‌و هزرانه ده‌ستنیشان بكه‌ین كه له چیڕۆكه‌كانى چیڕۆكنووس ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه و بوونه‌ته هه‌وێنى سه‌ره‌كى چیڕۆكه‌كانى. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له دوو به‌ش پێكدێت: به‌شى یه‌كه‌م: له‌م به‌شه‌دا ئه‌م بابه‌تانه باسكراوه (هزر وه‌ك تێڕوانینێكى تیۆرى، چه‌مكى هزر، هزر له ده‌قه جیاوازه‌كاندا، هزر له چیڕۆكى كوردیدا). به‌شى دووه‌م: له‌م به‌شه‌دا بۆ زیاتر ناساندنى هزر له چیڕۆكى كوردیدا، كۆمه‌ڵه چیڕۆكى (دیجله‌ى تاوان)ى (حه‌سه‌ن جاف)مان وه‌ك نموونه وه‌رگرتووه، كه له‌م به‌شه‌دا ئه‌م بابه‌تانه باسكراوه ( هزر لاى حه‌سه‌ن جاف، شیكردنه‌وه‌ى چیڕۆكه‌كانى حه‌سه‌ن جاف له ڕووى هزره‌وه، هزرى سیاسى، هزرى نیشتیمانى (نه‌ته‌وه‌یی)، هزرى ئه‌فسانه‌یى، هزرى ڕه‌مزى). له كۆتاییدا گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه نووسه‌ر له‌م كۆمه‌ڵه چیڕۆكه‌دا توانیویه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هزرى جۆراوجۆر بكات، هه‌روه‌ها هزرى سیاسى به‌شێكى زۆربه‌ى چیڕۆكه‌كانى داگیركردووه.