گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
وشە، ڕاڤەكردن، واتای ناوەندی، زمانی ئەدەبی، سیاق
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2022

    بنەما فەلسەفی و زانستییەكانی ڕاڤەكردنی وشە لە دەقە ئەدەبییەكاندا

    لە لایەنئەحمەد محەمەد مام عوسمان قەرەنی

    ڕاڤەكردنی وشەكان لە دەقە ئەدەبییەكاندا، كارێكی ئاڵۆزە و زۆر جاریش ئیشكالیەتێكی زمانەوانی و هزری دروست دەكات. بۆ ڕوونكردنەوەی لایەنە نەرێنییەكانی ئەم پرۆسەیە كتێبی زمان و ئەدەبی كوردی پۆلی دەیەمی ئامادەیی بە نموونە وەرگیراوە، كە لە دوو لایەنەوە بنەما فەلسەفی و زانستییەكانی ڕاڤەكردنی وشەكان تێدا ڕەچاو نەكراون: لە لایێكەوە وشە بەرانبەر بە وشە دانراون، كە پێكهاتەی چەمكەكانیان یەكتر ناگرنەوە. لە لایێكی دیكەشەوە، هەندێك وشە بە هەڵە واتاكانیان ڕاڤەكراون. لە دوو بەشی ئەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە ئەو هەڵە و كەموكورتییانە چارەسەر بكرێن و تێكاڵۆزبوونەكانیشیان سەرڕاست بكرێنەوە. بۆ ئەم مەبەستە، وشەكان لەڕووی فەلسەفەی ڕەوانبێژی و واتاكانیان بەپێی تیۆرە ئەدەبییەكانەوە لێكدراونەتەوە. دواتر لەگەڵ تیۆرەكانی زمانەوانیدا بەراوردكراون، دەرئەنجامەكانیشیان لەسەر چوار دەقی ئەدەبی كتێبی ناوبراودا پراكتیزە كراون و بەپێی ڕۆڵ و پێگەی وشەكان لە سیاقی ئاخاوتندا هەڵەكانیان ڕاستكراونەتەوە. توێژینەوەكە لە كۆتاییدا چەند ئەنجامێكی خستۆتەڕوو و دوو پێشنیازیشی پێشكەش كردووە بە مەبەستی ڕێكخستنەوەی بابەتەكانی ئەدەبی كوردی لە پرۆگرامەكانی خوێندندا.

    ژمارە 47· Articles· لاپەڕە 93 - 128· DOI 10.56422/ka..47.72کردنەوەی توێژینەوە