گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “پارتی، سەرکردایەتیى کاتى، خەباتى چەکداری”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2023
ڕۆڵى پارتى دیموکراتى کوردستان/ سەرکردایەتیى کاتى لە سەرهەڵدانەوەى خەباتى چەکدارى لە باشوورى کوردستاندا (1976-1979)
لە لایەنهاوكار محەمەد محەمەدڕەشید & دڵشاد مەحموود عەبدولڕەحمان
دوای مۆركردنی ڕێككەوتننامەی جەزائیر و نسکۆی شۆڕشی كورد ساڵى (١٩٧٥)، حکومەتى عێراق بۆ ڕێگرى لە سەرهەڵدانەوەى خەباتى چەکدارى چەندین ڕێوشوێنى گرتبووە بەر، وەک ڕاگواستن و بە بەعسی کردن و بە عەرەب کردن، بەڵام ئەمە نەبووە ڕێگر لەبەردەم سەرهەڵدانەوەى خەباتى چەکداریی كورد. لەپێناو دەستپێكردنەوەى خەباتى چەکدارى، پارت و ڕێكخستنە سیاسییە كوردییەكانی ئەو ڕۆژگارە، چەندان مەفرەزەى چەکدارییان ناردە شاخ، لەو پێناوەشدا شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەى چەکدارى ڕوویداوە، لە (٢٦ى ئایارى ١٩٧٦) مەفرەزەیەکى پێشمەرگە ڕووبەڕووى سوپاى عێراق بوونەوە، ئەوەش بووە دەستپێكی سەرهەڵدانەوەى خەباتى چەکداریی كورد. ماوەى ساڵانی (١٩٧٦-١٩٧٩) بە قۆناغێكی سەخت و دژوار هەژمار دەكرێت لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی كوردیدا، بۆیە ئەم توێژینەوەیە تایبەت كراوە بۆ باسی بەشێكی ئەو خەباتە چەكدارییەی لەو ماوە دیاركراوەدا لە ئارادا بووە. ئەم توێژینەوەیە لە دەروازەیەك و چوار باسی سەرەکی و ئەنجام پێكهاتووە، لە دەروازەدا كورتە باسێكی مێژوویی كێشەی كورد لە عێراق و خەباتە چەكدارییەكەی بەر لە ماوە مێژووییەكەی لێكۆڵینەوەكە خراوەتەڕوو. باسی یەکەم: زەمینەى سەرهەڵدانەوەى خەباتی چەکداريی باسکراوە. باسی دووەم: تەرخانکراوە بۆ باسکردنی چۆنیيەتی دامەزراندنی مەفرەزە سەرەتایییەکانی (پ.د.ک/ سەرکردایەتى کاتى). باسی سێیەم: تایبەتە بە هەڵوێستی وڵاتانی هەرێمیى سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەی خەباتى چەکداریى. باسی چوارەم: تیشک خراوەتە سەر چالاکی چەکداریی هێزەکانی پێشمەرگە بەرانبەر حکومەتی عێراق. لە کۆتاییشدا ئاماژە بەو ئەنجامگیرییانە کراوە، كە توێژینەوەکە پێی گەیشتووە.