گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
پەند، پیر، مەعریفەی ئەزموونی، سۆسیۆلۆگیای پەند، شیکاریی گوتار
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2024

    پەند و پیر بەرەو سۆسیۆلۆگیای پەندی کوردی

    لە لایەنڕەنجدەر فەتاح ساڵح

    ئەم توێژینەوەیە پاڵپشت بە میتۆدی شیکاریی گوتار، هەڵوەستە لەسەر کۆمەڵێک لە پەندە کوردییەکاندەکات. بە ئامانجی دەستنیشانکردنی پاڵنەر و کاریگەریی پەند و پەندبێژیی لە پێوەندیی و کارلێکیکۆمەڵایەتیدا؛ بەوپێیەش دەرخستنی بەرژەوەندیی سۆسیۆلۆگیا لە توێژینەوەی پەندەکاندا. توێژینەوەکەوردبوونەوەیەک لەو ئایدیۆلۆژیایە پێشکەش دەکات کە پەندەکانی لەسەر بونیادنراوە. نموونەی پەندەکانلە چەندان کۆکراوەی ڕەسەن بە پێڕۆییکردن لە ڕێبازێکی چۆنایەتی وەرگیراون. ) ٤٦ ( پەند لە ڕەوتیشیکردنەوەدا خراونەتە ڕوو. توێژینەوەکە بە پێچەوانەی مامەڵەکردن لەگەڵ پەندەکان وەک پارچەی جیاجیا، گرێدراوییەک لە نێوان پەندەکاندا دروست دەکات.ئەنجامەکانی بەدەستهاتوو لە توێژینەوەکە، بە پێداگیری لەسەر سەرچاوەگرتنی مەعریفەی پەندەکانلە واقیعێکی ئەزموونکراودا، هێزی پەندەکان لە دروستکردنی کاریگەری لەسەر خەڵک دەستنیشاندەکات. ئەزموون وەک ژیری و مەعریفە پێناسە دەکرێت و لەسەر ئەو بنەمایەش پێگەی کۆمەڵایەتیدەستەبەر دەکات. لەو ڕاستاییەدا پەندەکان بانگەشە بۆ مرۆڤی پیر وەک جۆرێکی کۆمەڵایەتی دەکەن کەلە ڕەوتی ژیاندا، زۆرترین ئەزموون و سەرهات، بەو پێیەش مەعریفەی وەرگرتووە و دەتوانێت ڕێنموونیینەوەی نوێ بکات و وەک پارێزەریی گرووپ ڕۆڵ بگێڕێت. پەندەکان کار بۆ مانەوەی پیرەکە لە پێگەیئاخێوەریی و گەنجان لە پێگەی گوێڕایەڵیدا دەکەن. وەک چۆن پەندەکان یەکێک لە ئامرازەکانی پیراننلە ڕێنموونیی نەوەی نوێ و پاراستنی گرووپدا، ئەوها پەندبێژەکە لەڕێگەی ناوەکیکردنەوەی فەرمانەکانیگرووپەوە، خزمەت بە هاوبەستی و کۆدەنگی دەکات.

    ژمارە 59· Articles· لاپەڕە 347-365· DOI 10.56422/ka.1.59.546کردنەوەی توێژینەوە