گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
ڕاپه‌رین
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2024

    سیماكانی پۆستمۆدێرنیزمی شیعری كوردی ل ه دوای ڕاپەرینی به هاری ساڵی 1991

    لە لایەنبهزاد فتاح خورشید & پ.د. عوسمان حمد خضر ده شتی

    ئه‌م توێژینه‌وه‌ له‌ ژێر ناونیشانی (سیماكانی شیعری پۆستمۆدێرنته‌ی كوردی) ئاشكرایه‌ كه‌ له‌دوای ڕپه‌رینی به‌هاری ساڵی 1991 ژیانی گه‌لی كورد پێی نایه‌ قۆناغێكی تازه‌ی ژیان، ئه‌ویش به‌ هۆی وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆی بۆ كوردستان ئازاد بوونی گه‌لی كورد له‌ چنگ رژێمی به‌عس پێشوو، كه‌ سیاسه‌تێكی تۆقێنه‌رو دژواری به‌رامبه‌ر به‌م گه‌له‌ سته‌ملێكراوه‌ به‌كارده‌هێنا له‌ هه‌موو رووێكی ژیان نووسه‌ران ڕۆشنبیرانیش بێبه‌ش نه‌بوون له‌و سانسۆره‌ ناهه‌مواره‌ی كه‌ گه‌لی كورد تێكه‌وتبوو، به‌ڵكو له‌ترسی گیران و له‌ سێداره‌دان نه‌وێراون به‌ ویستوو ئاره‌زووی خۆیان باس له‌ دونیای نێوماڵی ئه‌ده‌بی كورد بكه‌ن، هه‌رده‌م له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دابوون ده‌قێك بنووسن نه‌كه‌ونه‌ به‌رشاڵاوی ره‌شبگیرییه‌وه‌، ‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌گه‌ڵ ویست و ئاره‌زووی خۆشیاندا نه‌ده‌گونجا. به‌ڵام له‌دوای راپه‌رین كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازادی ره‌خسا دوای ئازاد بوونی كوردستان شاعیران هه‌نگاوی باش و گرنگیان هاویشت، بۆ دارشتنه‌وه‌ی سه‌ر له‌به‌ری شیعره‌كانیان له‌ رووی فۆرم و ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ شیعری كوردی پێی نایه‌ ئه‌زموونێكی تازه‌ی نووسین، جیاواز له‌وه‌ی پێشوو كه‌ له‌ باره‌ی شیعره‌وه‌ هه‌بوو، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ هه‌وڵ وماندووبوونی چه‌ند شاعیرێكی ناو خۆو هه‌روه‌ها چه‌ند شاعیرێكی تاراوگه،‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتدا ده‌ژیان له‌وانه‌ (فه‌رهاد پیرباڵ، ئه‌حمه‌دی مه‌لا، مه‌هاباد قه‌رداغی، نه‌زید به‌گیان، د. كه‌مال مه‌عروف)، ئه‌مانه‌ به‌ پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌ باره‌ی ئه‌ده‌بیاتی ناوه‌خۆو ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژئاوا هه‌یانبوو، توانیان به‌رگێكی نوێ بكه‌نه‌ به‌ر ئه‌ده‌بی كوردیمان به‌تایبه‌تی شیعر، هه‌روه‌ها ئه‌و كارگه‌رییه‌ی كه‌ قوتابخانه‌ نوێیه‌كانی ڕۆژئاوا وه‌كو (په‌رناسیزم، دادایزم، سوریالیزم...) له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی جیهانی هه‌یانبوو، توانیان سوودی لێوه‌رگرن له‌سه‌ر شیعری كوردی جێ به‌جێ بكه‌ن، نه‌وه‌كو لاسایكردنه‌وه‌یه‌كی كوێرانه‌، به‌ڵكو توانیان گۆرانكارێكی داهێنانه‌ به‌و كه‌رسته‌ ئه‌ده‌بیانه‌ی كه‌ له‌ناو ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هه‌بوو له‌م ڕۆژگاره‌ له‌به‌ر ده‌ستیاندا بوو به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، هانی شاعیرانی ناوه‌خۆش بده‌ن گۆرانكاری له‌ شێوازی نووسینیان بكه‌ن، روو بكه‌نه‌ جۆره‌ ئه‌ده‌بێك به‌تایبه‌ت له‌ شیعر، له‌گه‌ڵ خواست و ویستی ڕۆژگاررو ئه‌ده‌بیاتی میلله‌تانی جیهانی نوێدا بگونجێت، بێ گوێدانه‌ هیچ جۆره‌ سانسۆرێكی ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌ خۆی پابه‌ند بكات به‌داب و نه‌ریتی میلله‌تی كورده‌وه‌.

    ژمارە 60· Articles· لاپەڕە 132-158· DOI 10.56422/ka.2.60.293کردنەوەی توێژینەوە