گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “ڕێکڵام”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2024
کارامەیی ڕازیکردن لە ڕێکڵامی بانگێشەی هەڵبژاردندا
لە لایەنشوان نەجمەدین & د. عەبدولواحید موشیر
ئەم توێژینەوەیە لە چوارچێوەی زانستی زمانەوانی دەروونیدایە ، باس لە کارامەیی رازیکردن دەکات لە رێکلامی بانگێشەی هەڵبژاردندا . كەرستەی توێژینەوەكەمان بریتییە لە زمانی ڕێكلامی بانگێشەی هەڵبژاردن ، بەو پێیەی زمان وەكو تاكە ئامرازی بە هێزی پەیوەندی كردن و تێكەڵاوی نێو كۆمەڵگە و هۆكاری ئاسانكردنی كاروباری ژیانی مرۆڤە . هەروەها گەیاندن و ئاڵوگۆڕكردنی زانست و زانیاری و گفتوگۆی ژیاری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و دەروونی و ...هتد . زۆر جار پێویستیمان بە گرنگی ڕازیكردن دەبێت بیردەكەینەوە چۆن قەناعەت بە بەرامبەرەكەمان بكەین ، مەبەستەكانیش جیاجیان بۆ نموونە سیاسەتمەدارێك پێویستییەتی تاكو دەنگی پێبدەن لە هەڵبژاردن و بازرگانێك وەیا خاوەن پیشەیەك پێویستییەتی تاكو كڕیاری زۆرتر بۆخۆی رابكێشێت ، ئەمانەش هەموو پێویستیان بە كردەی ڕازیكردن هەیە تاكە لە كارەكانیاندا سەركەون . لەم توێژینەوەیەدا ڕازیكردن و ئاڕاستەكردنی جەماوەر بە هۆی چەند کارامەییەک باس دەكەین ،بۆیە هەوڵدەدەین كاریگەری تەكنیك و شێوازەکانی ڕازیکردن لە ڕێكلامی بانگێشەی هەڵبژاردن و هێزی لە ڕازیكرنی جەماوەر و سەركەوتنی لە ڕێكلامی بانگێشەی هەڵبژاردندا بخەینەڕوو . لە بەشی یەکەم ناساندنێک بۆ چەمکی ڕازیکردن کراوە و هەنگاو و ستراتیجیەت و بنەماکانی کارکردنی باسکراوە ، کاریگەری ڕازیکردن لەسەر بیر و کاردانەوەی کردە دەروونیەکانی خراوەتەڕوو . لە بەشی دووەمدا بابەتەکانی ڕێکڵام و هێز و ڕەگەز و ئامانج و كاریگەری ڕێکڵام باسکراوە ، هەنگاوەکانی دیزاینکردنی ڕێکڵام لە بانگێشەی هەڵبژاردن و قۆناغەکانی ڕازیکردن خراوەتەڕوو .