گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “ڤاوڵی سێ لانه”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2024
ئه‌ڵته‌رناتیڤی دیفتۆنگ له زمانی كوردیدا
لە لایەنڕێبین خالید
ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی (ئه‌ڵته‌رناتیڤی دیفتۆنگ لە زمانی كوردیدا) یه، سنووری لێكۆڵینەوەكە لە چوارچێوەی دیالێكتی كرمانجی ناوەڕاستدایە، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی پێویست نمونه له شێوه‌زاره‌كانی تریشدا خراوه‌ته‌ڕوو، بەپێی ڕێبازی(سینكڕۆنی-شیكاریی) شرۆڤەكراوە، بەگشتی ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه، كه بوون و نه‌بوونی دیفتۆنگ له زمانی كوردیدا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی یه‌كلا بكاته‌وه، چونكه ئه‌م دیارده ده‌نگییه ده‌مێكه پێویستی به توێژینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر هه‌یه، هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی ناسه‌ره‌كی له دووتوێی چه‌ند توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه به‌م دیارده ده‌نگییه كراوه، به‌ڵام جۆرێك له ناڕونی ده‌نگییه بخاته‌ڕوو، بۆ ئەم مەبەستەش لێكۆڵینەوەكەمان دابەشكردۆتە سەر پێنج تەوەرە :- تەوەرەی یەكەم سەرەتایەكە بۆ چوونە ناو بابەتەكە، تەوەرەی دووەم باس له چه‌مك و زاراوه‌ی دیفتۆنگ كراوه، له تەوەرەی سێیەمدا جۆره‌كانی دیفتۆنگ ڕوونكراوه‌ته‌وه، له ته‌وه‌ره‌ی چواره‌مدا باس له پێوه‌دیاره، ئه‌وه‌ش به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتن له چه‌مك و پێكهاته‌ی دیفتۆنگ، هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی دیفتۆنگ، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵده‌دات جێگره‌وه (بدیل)ی بۆ ئه‌م دیارده بوون و نه‌بوونی دیفتۆنگ له زمانی كوردیدا كراوه، له ته‌وه‌ره‌ی پێنجه‌مدا ئه‌ڵته‌رناتیڤی دیفتۆنگ له زمانی كوردیدا خراوه‌ته‌ڕوو.