گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
کورد، شیعە، ئۆپۆزسیۆنی عێراقی
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2023

    پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی کورد و بزووتنەوەی شیعەی عێراق (1982 – 1988)

    لە لایەنهێرۆ ولی جوکل & محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا كاكه‌سوور

    ئەم توێژینەوەیە ئامانجی دیارکردنی پەیوەندییە سیاسی و سەربازییەکانی کورد و شیعەیە لە ماوەی ساڵانی 1982 – 1988، بە پشت بەستن بە سەرچاوە مێژووییەکان لە نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرا و کتێب و بەڵگەنامە بەردەستەکان، وێرای ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ دیارترین ئەو کەسایەتییانەی ڕاستەوخۆ لەو کاتەدا لە مەیدانی سیاسی یا سەربازیدا بوونیان هەبووە. گرنگیی توێژینەوەکە لەوەدایە، کە پەیوەندییەکانی دوو پێکهاتەی گرنگ و سەرەکیی عێراقی خستۆتە بەر باس، بە تایبەت لە ماوەی ساڵانی 1982 – 1988 ڕۆڵێکی زۆر گەورە و کاریگەرییان بینیوە لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سیاسی تاکڕەویی حیزبی بەعس و یەکلاکردنەوەی چەندین وێستگەی جەنگی عێراق – ئێران لەو ماوەیەدا، ئەمە وێرای ئەنجامدانی گەورەترین و یەکەم کۆنگرەی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و بە ئامادەیی ئەم دوو پێکهاتەیە و بە چاودێریی وڵاتی ئێران و ئامادەیی هەردوو وڵاتی سوریا و لیبیاش. ناوەرۆکی ئەم توێژینەوە لە پێشەکی و سێ باس پێک هاتووە، باسی یەکەم پەیوەندیە سیاسی و دیبلۆماسییەکانی کورد و شیعەکانی عێراق، باسی دووەم پەیوەندییە ئەمنی و سەربازیەکانی کورد و شیعە، باسی سێیەم رۆڵی وڵاتانی هەرێمی لە بەهێز کردنی پەیوەندیەکانی کورد و شیعە. لە ئەنجامدا دەتوانرێت بوترێت لەم قۆناغەدا سەرەتای بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە سیاسییەکانی کورد و شیعە و دەسپێکی پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەم دوو پێکهاتەیە، ئەویش بە چاودێری و چاوساغی وڵاتی ئێران و سوریا بووە، بەمەش هەلی بۆ ئۆپۆزسیۆنی عێراقی ڕەخساندبوو تا رادەیەکی باش چالاکی سیاسی ئەنجام بدەن.

    ژمارە 57· Articles· لاپەڕە 457 - 498· DOI 10.56422/ka..57.482کردنەوەی توێژینەوە