گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
کورد و ئیسلام، فەلسەفەی ئیسلامی، مەنتیق، قوتابخانەی ئایینی
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2024

    زانایانی كورد و هزری فه‌لسه‌فیی‌ له‌سه‌رده‌می كلاسیكدا

    لە لایەنحەیدەر لەشکری

    بابەتی ئەم توێژینەوەیە، بەشداریی و هەڵوێستی زانایانی کوردە لە بیرکدنەوەی فەلسەفیی، لە شارستانیەتی ئیسلامیدا. تێیدا تیشک خراوەتە سەر پەيوەندى كورد بە بيركردنەوە بە گشتى و بيركردنەوەى فەلسەفييانە بەتايبەتى، بريتييە لە مێژووى گەشەسەندنى تێگەيشتنى كوردەکان لە باوەڕە ئايينيەكە خۆى، كە ئيسلامە. دەستەبژێری كوردى، کە زیاتر بریتی بوون لە زانا ئایینییەکان، تێكەڵ بە ئەزموونى ئايينى قوتابخانە فيقهييە سەنتەرگەراكان ببوون، تێز و ڕوانگەى ئەوانيان قەبوڵكردبوو. لێرە بەدواوە ئەگەر كورد سەرەدەرى لەگەڵ بيركردنەوەى سیسته‌ماتیك، ئەوا لەڕێگاى ئەو دەستەبژێرە و لەدووتوێى ئەو تێز و ڕوانگەيەوە بووە، کە گەڵاڵەیان کردووە لەبارەی کایە زانستییەکانی پانتایی ئیسلامی، لەوانەش فەلسەفە و مه‌نتق. هەندێک لەزاناکان ڕاستەوخۆ بەشداریان کردووە لەبەرهەمهێنانی ئەم زانستانە، هەندێکیشیان بە کاریگەریی لاگیریی مەزهەبی و هەڵوێستیی باوەڕیانەیان دژایەتیان کردووە. بەڵام بەگشتی ڕۆڵی زانا کوردەکان لە برەودان بە زانستە فەلسەفییەکان جێگەی سەرنج بووە و تا درەنگانێک، بەشێک لەم زانستانە، لە بنکە ئایینی – زانستییەکانی کوردستاندا دەخوێنران.

    ژمارە 58· Articles· لاپەڕە 255 - 284· DOI 10.56422/ka..58.155کردنەوەی توێژینەوە