گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “کۆلێژ، زانکۆى سەڵاحەددین، مامۆستایان، قوتابییان، فەرمانبەران”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2024
کۆلێژی ئاداب – زانکۆی سەڵاحەددین 1981 – 1991
لە لایەنسنوور صباح صدیق
بەهۆی کێشەی سیاسی و توندوتیژی حوكوومەتی بەعس بەرانبەر بە گەلی کورد و کوشتنیژمارەیەک مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی کە سەر بە ڕژێمی بەعس بوون و هەڵسوکەوتیان نەشیاوبوون بەرانبەر قوتابییانی کورد، حوكوومەتی ئەو کاتی عێڕاق هەستی کرد بوونی زانکۆ لە سلێمانیهەڕەشەیە بۆ سەر حوكوومەتی بەعس، بۆیە بڕیاری دا بەگواستنەوەی زانکۆ لە سلێمانییەوە بۆهەولێر لەساڵی 1981 . قوتابییان بەهۆی گواستنەوەی زانکۆ و ناڕەزایەتییەکانیان لە بارودۆخیئەوکاتی خوێندنیان لەساڵی 1982 خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، حوكوومەتی بەعس لە بەرانبەردا بەتوندوتیژی وەڵامی دانەوە و دەستی لە قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین نەپاراست. بەڵام لەگەڵگرژیی دۆخەکەش ساڵانە ژمارەی قوتابییان و مامۆستایان و کرانەوەی بەشە زانستییەکان لەکۆلێژیئاداب لەزیادبووندا بوو، قوتابییان لە ئاستێکی زانستی بەرز بوون. جێگای سەرنجە مامۆستایانیکۆلێژ ساڵانە خوولیان كردووەتەوە بۆ فەرمانبەرانی دەرەوەی زانکۆ، ئەمەش بەمەبەستی تێکەڵبوون ودانەبڕانی زانکۆ بوو لەگەڵ كۆمەڵگە، لەهەمان کاتدا کردنەوەی زانکۆ لە هەولێر جۆرە کرانەوەیەک وتێکەڵاوبوونی زیاتری كولتوورەکان و نوێبوونەوەیەکی بە شاری هەولێر بەخشی.کردنەوەی خوێندنی باڵا لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەددین گەشەسەندنێکی تری زانستییکۆلێژ بوو کە ساڵانە ژمارەیەک قوتابی هەلیان بۆ ڕەخسا بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا لەمکۆلێژە، مامۆستایانی کۆلێژی ئاداب ساڵانە بەشدارییان لە کۆنفرانس و سیمینارەکان لە دەرەوە وناوەوەی عێڕاق کردووە.