گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
کۆیە. خانووی کەلەپووری. پێکهاتەی خانوو، ڕەگەزە بیناسازییەکان
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2024

    خانووی کەلەپوریی کەمالی حاجی مەجید له شاری کۆیه

    لە لایەنعبدالله خورشيد قادر & شاگوڵ گوڵاو عبدالله

    قەزای کۆیە، یەکێکە لە دەوڵەمەندەکانی کوردستان بۆ ناوچە شوێنەواری و کەلەپوورییەکان، مێژوویدروستکردنی بەشێکی زۆری ئەو خانووان ە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی 18 و 19 و سەرەتاکانی سەدەیبیستەم، چونکە کۆیە لەو سەردەمانەدا گەشەسەندنێکی ئابووریی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە،لەبەر ئەوەی قەزاکە کەو تووەتە سەر ڕێگە بازرگانییەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی، بەشێکلە بازرگانەکانی کۆیە مامەڵەی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بازرگانەکانی شارەکانی موصل و بەغداد وحەلەبدا کردووە ، خانووی کەمالی حاجی مەجید، یەکێکە لە خانووە کەلەپوورییەکانی قەزایکۆیە، لە ڕووی زانستی شوێنەوارناسی گرینگی خۆی هەیە، چونکە لە هەردوونهۆمی خانووەکەتەواوی یەکەیەکی بیناسازی تێدا دروست كراو ە ، مێژووی دروستکردنی خانووەکە دەگەڕێتەوە بۆ) 100 ( ساڵ پێش ئێستە، خانووەکە دەکەوێتە گەڕەکی بایزئاغا لە دوو نهۆم پێک هاتووە، نهۆمییەکەم لە دەوازەی سەرەکی، حەوت ژوور، دوو هەیوان، گەنجینەیەک، ناندێن، دوو پەیژە ، حەوشەیەکیکراو و بەشی خزمەتگوزاری پێک هاتووە. نهۆمی دووەم، پێک هاتووە لە حەوت ژوور، سێ هەیوان،دوو پەیژە ، بالکۆنێک. خانووەک ە چەندان ڕەگەزی بیناسازی لەخۆ دەگرێت وەک )کەوان، دەلاقە،هەیوان،سواندە،ستارە، پەیژ ە( لەم توێژینەوەی ە هەوڵ دراوە بە شێوەیەکی مەیدانی باسی سەرجەمبەش وڕەگەزەکانی بیناسازی خانووەکە بکەین.کەرەستەی بیناسازی خانووی کەمالی حاجی مەجید بریتین لە بەرد، قوڕ، قسڵ، گڵ لەگەڵ دارو ئاسن بەكار هاتووە بۆ دروستکردنی دەرگە و پەنجەره و بنمیچی خانووەکە، مادد ەی گەچ بەکارهاتووە بۆ ڕووپۆش کردنی دیوارەی ناوەوەی خانووەکە.

    ژمارە 59· Articles· لاپەڕە 439-458· DOI 10.56422/ka.1.59.552کردنەوەی توێژینەوە