گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
گردی سورێژه‌، چاخی به‌ردینی كانزایی، سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شارستانیيه‌ت، حه‌له‌ف، عوبه‌ید
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2022

    چاخی به‌ردینی كانزایی له ‌هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ڕۆشنایی پشكنینه‌ شوێنه‌وارییه‌كانی گردی سورێژه‌

    لە لایەنهاوار نەجمەدین هەواس & نەعمان ئیبراهیم جومعه‌

    یه‌كێكه‌ له‌و قۆناغانه‌ی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به ‌پێگه‌ی شوێنه‌واری، له‌م ڕووه‌وه‌ به ‌پشتبه‌ستن به ‌ده‌رئه‌نجامی پشكنینه‌ شوێنه‌وارییه‌ نوێیه‌كان، كۆمه‌ڵێك شوێنی شوێنه‌واری نوێ دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژوویان بۆ قۆناغی چاخی به‌ردینی كانزایی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ‌كه‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین شوێنه‌واره‌كان گردی سورێژه‌یه‌. له‌م گرده‌دا توانراوه‌ وێنه‌یه‌كی ڕوونی ژیانی مرۆڤ له ‌ڕووی شێوازی نیشته‌جێبوون و بیناسازی به‌دیار بخرێت، هه‌روه‌ها له‌ ڕێگای لێكۆڵینه‌وه‌ له ‌پاشماوه‌ ڕووه‌كی و ئاژه‌ڵییه‌كانه‌وه‌ كه‌ دوو كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی سه‌رچاوه‌ی خۆراكی مرۆڤ بووه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا، تیشك خراوەتە‌ سه‌ر ژیانی ئابووریی مرۆڤ، پاشان لایه‌نێكی دیكه‌ی ژیانی مرۆڤ كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی لێكۆڵینه‌وه‌ی شوێنه‌وارییه، ئه‌ویش‌ ئامراز و كه‌ره‌سته‌ و پێداویستییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ بووه،‌ به‌تایبه‌تی گڵێنه‌ یارمه‌تیده‌رێكی باش بووه‌ بۆ په‌یبردن به ‌مێژووی نیشته‌جێبوون له ‌شوێنه‌واره‌كه‌ و تایبه‌تمه‌ندیی شارستانیه‌ت‌ له ناوچه‌كه‌دا، به‌و جۆره‌ ته‌واوی داهێنانه‌كانی مرۆڤ له‌م قۆناغه‌دا خزمه‌تێكی باشی كردووه‌ به‌ هه‌نگاونانی مرۆڤ به‌ره‌و شارستانیه‌ت و سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شارنشینی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

    ژمارە 52· Articles· لاپەڕە 351 - 378· DOI 10.56422/ka..52.94کردنەوەی توێژینەوە