گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
گوتار، ڕۆشنبیر، ڕۆشنبیریی دەستەبژێر، ئازادی، عەقڵانییەت
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2024

    گوتاری ڕۆشنبیریی دەستەبژێر(ئینتێلجنسیا) بە نموونەی ڕۆمانی «میرنامە»ی جان دۆست

    لە لایەنمحەمەد ئەحمەد حەسەن

    ڕۆمانی کوردی بۆ وێناکردنی خەم و ئاریشەکانی تاکی کورد گەیشتووەتە ئاستێکی باش، ئەمەیشبەڵگەیە لەسەر پێوەندیی ڕۆمان بە ژیان و گرفتەکانی تاکی کورد بە ڕەهەندە جیاوازەکانییەوە)کۆمەڵایەتی، مێژوویی، سیاسی و ڕۆشنبیریی(. ڕۆشنبیر وەكوو تاکێکی ناو کۆمەڵ ناتوانێت خۆیلە کۆمەڵ داببڕێت. لێرەوە لە ڕێی ئەم توێژینەوەیە دەمانەوێت وەڵامی پرسیارگەلی وەكوو: ڕۆڵیڕۆشنبیر لە کۆمەڵدا چییە؟ کۆمەڵ پێویستی بە ڕۆشنبیری ئاسایی یان دەستەبژێر هەیە؟ ڕۆمانی«میرنامە » بە شێوەکی ڕوون کار لەبارەی ڕۆڵی ڕۆشنبیری دەستەبژیر دەکات، ڕەهەند و گوتارەکانیدەردەخات. ئەم توێژینەوەیە لە دوو بەش پێک هاتووە. بەشی یەکەم بەشێکی تیۆرییە و هەوڵێکە بۆتوێژینەوە لە چەمکی ڕۆشنبیریی دەستەبژێر )ئینتێلجێنسیا( و مێژووی ڕۆشنبیری کوردی. هەرچیبەشی دووەمە، بەشێکی پراکتیکییە، توێژینەوەیە لە چەمکەکانی دەسەڵات، ئازادی و عەقڵانییەتو پێوەندی ڕۆشنبیریی دەستەبژێر بەو چەمکانەوە و چۆنيەتیى مەزراندن و ڕەنگدانەوەى لەڕۆمانى ميرنامەدا. لە کۆتاییدا ئەنجامی توێژینەوەکەمان لە چەند خاڵێک دیاری کردووە و ليستىسەرچاوەكانى توێژينەوەكەمان خستووەتە ڕوو.

    ژمارە 59· Articles· لاپەڕە 256-272· DOI 10.56422/ka.1.59.541کردنەوەی توێژینەوە