گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “Cultural Criticism, Customs and Traditions, Proverbial Poems, Piramerd”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2025
هەژموونی دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکان لە شیعرە پەندئامێزەکانی "پیرەمێرد"دا بەپێی بنەماکانی ڕەخنەی کولتووری
لە لایەنم. ى. زانیار زیاد ئیبراهیم & پ. د. صافیە محەمەد ئەحمەد
پوختە: ڕەخنەی کولتووری وەک هەر داهێنانەکانێکی دیکە لە داهێنانەکانی دەستی مرۆڤ کار لەسەر دەقی ئەدەبی دەکات لە سنوور و چوارچێوەی ڕەگە (سیستەمە) کولتوورییەکاندا، واتایەک بەرهەم دەهێنێت، کە لە دەرەوەی دەقی ئەدەبییە، پێوەستە بە واتا کولتوورییەکانەوە، زۆر ناپەرژێتە سەر لایەنی ڕووکەشی دەق و بابەتەکانی زمانی دەق و لایەنی ئیستاتیکا و ڕەوانبێژی وەلادەنێت لەبری ئەوە دەست بۆ ڕەگە کولتوورییانە دەبات، کە بوونەتە هەوێنی لەدایکبوون و هاتنەئارای دەق. بابەتی دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکانیش وەک هەر بابەتێکی تری کولتووری، خاوەنی هەژموون و پانتایییەکی زۆرن و لە ئاکار و هەڵسوکەوتی تاکەکانی کۆمەڵگەکاندا ڕەنگیان داوەتەوە، بە جۆرێک تاکەکان ملکەچ کراون بە پێبەندبوون پێیانەوە، کە لادان لە بەشێک لەو دابونەریتانە لەناو هەندێک خێڵ و عەشیرەتدا هێڵی سوورە و نزیکبوونەوەیە لە لێوارەکانی مەرگ. کۆمەڵگەی کوردییش وەک هەر کۆمەڵگەیەکی تری ڕۆژهەڵاتی، خاوەنی کۆمەڵێک دابونەریتە، کە بەشێک لەو دابونەریتانە ئاوێتەبوونە بەتەواوی کایەکانی ژیان، کە ئەدەب و دەقی ئەدەبییش بەدەر نین لەم کاریگەرییانە، ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی ((هەژموونی دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکان لە شیعرە پەندئامێزەکانی پیرەمێرددا بەپێی بنەماکانی ڕەخنەی کولتووری)) توێژینەوەیەکی تیۆری و پڕاکتیکییە، کە خۆی دەبینێتەوە لە باسکردن لە چەمکی ڕەخنەی کولتووری و پاشان باس لە بەشێک لە دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین لە چوارچێوەی هەندێک لە شیعرە پەندئامێزەکانی پیرەمێرد و پڕەنسیپەکانی ڕەخنەی کولتووری لە چوارچێوەیاندا پراکتیزە دەکەین.