گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “Marriage, Culture, Power ,Rights, Rituals”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2025
هاوسەرگیریی بەسەروەری لە دابونەریتی کۆمەڵگای گوندنشینی کوردستاندا
لە لایەنحبیب مصطفی ابراهیم & پ.ی.د رضوان شریف صالح
هاوسەرگیریی بەسەروەری بە باڵادەستی و بڕیاردەریی مێرد لە پێوەندییەکانی نێوان ژن و مێرد لە چوارچێوەی خێزاندا دەناسرێتەوە. گرنگیی سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە خستنەڕوو و ڕوونکردنەوەی پێگەی دابونەریت لە کۆمەڵگای کۆنی کوردیدا لەبارەی ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە، لە کۆمەڵگایەک کە باوکسالاری بنەمای هزری پێکهێنانی خێزان بووە. بۆ ئەم مەبەستەش لەم توێژینەوەیەدا کار کراوە بۆ ناساندنی سروشتی پێوەندیی نێوان ژن و مێرد لە ڕوانگەی دابونەریتی ژمارەیەک لە گوندەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئایا هاوسەرگیریی بەسەروەری لە سەردەمی ساڵانی شەستەکان لەنێو کۆمەڵگای گوندەکانی کوردستاندا هەبووە؟ لەم توێژینەوەیەدا بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بەستراوە بە میتۆدی شیکاری و میتۆدی مەیدانی. بە تێبینیکردن لە تایبەتمەندییەکانی سروشتیی هاوسەرگیریی بەسەروەری لەبارەی باڵادەستیی پیاو و دۆخی پێگەی ژن و بێبەشبوونی لە مافی خاوەندارێتیی سامان لە ژیانی هاوبەشدا، بۆمان ڕوون بوویەوە کە هاوسەرگیریی بەسەروەری لە کۆمەڵگاکانی عەشیرەتی لە کوردستان هەبووە کە ئەمەش هەڵقوڵاوی کەلتووری باوکسالاری بووە لەو سەردەمەدا.