گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
Poetry, Kurdish, Laborers, ideology
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2023

    کرێکار لە شیعری نوێ و هاوچەرخی کوردیدا

    لە لایەنعەتا رەشید حسێن & عەباس ساڵح عه‌بدوڵلا

    شیعر، وەکو ژانرێکی ئەدەبی، دەکرێت لە گەلێك ڕەهەند و ڕووەوە شەنوکەو بکرێ و لێی بکۆڵرێتەوە، جا ئیدی لە ڕووی ڕوخسارەوە بێ، یاخود لە ڕووی ناوەرۆکەوە بێت. هەر یەکێکیش لەو تەوەر و ڕووانە دەکرێ هەریەکەیان بە تەنها ببنە کەرەستە و هەوێنی باسێك و توێژەر بەپێی توانا و سەلیقەی خۆی کاریان لەسەر بکات. لەو چوارچێوەیەشدا، یەکێك لەو تەوەر و ڕووانەی، کە ئێمە کارمان لەسەری کردووە و بنیاتی توێژینەوەکەمانی لەسەر بنیاتنراوە، ناوەرۆك و مەبەستێکی شیعرییە، ئەویش ڕەنگدانەوەی ڕۆڵ و پێگەی کرێکارە ، وەکو چینێکی زەحمەتکێش و هێزی بازوو لە نێو شیعری نوێ و هاوچەرخی کوردیدا بە ناونیشانی (کرێکار لە شیعری نوێ و هاوچەرخی کوردیدا)، کە وەکو یەکێك لە بابەت و مەبەستە شیعرییەکان سەرنجی گەلێك شاعیری کوردی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و هەر شاعیرێکیش بەپێی توانا و لە ڕوانگەی دید و بۆچوونە فیکرییەکەی خۆیەوە هەوڵیداوە سوود لەو بابەتە وەربگرێ و لە بنیاتی هەندێك لە دەقە شیعرییەکانیدا ڕەنگی پێ بداتەوە و بەهۆیەوە پەیامە شیعرییەکەی بدات بە گوێی خوێنەر و بیسەردا. گومانی تێدا نییە، کرێکار یەکێکە لەو چین و توێژە گرنگ و بەرچاوەی، کە لە نێو هەموو کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا هەبووە و بوونی هەیە و بە درێژایی مێژووش ڕۆڵی هەبووە لە بنیاتنانی شارستانیەتدا و ڕەنج و ماندووبوونی زۆری کێشاوە و لە زۆرێك لە کایەکانی ژیاندا ڕۆڵ و کاریگەری جوانی هەبووە، بەڵام مخابن وەکو پێویست ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە و بە هەند وەرنەگیراوە.

    ژمارە 56· Articles· لاپەڕە 37 - 68· DOI 10.56422/ka..56.447کردنەوەی توێژینەوە