گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
theatrical poetry
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2024

    شانۆ و شیعری شانۆیی له‌ بواری فێركردندا شیعره‌ شانۆییه‌كانی شوان ئه‌حمه‌د به‌ نموونە

    لە لایەنعومەر محەمەد & د. هێرۆ عەبدولڕەحمان

    ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ ناونیشانی (شانۆ و شیعری شانۆیی لە بواری فێرکردن) دایه‌. شيعره‌ شانۆییەکانی شوان ئه‌حمه‌د به ‌نموونه وه‌رگیراوه‌‌. هه‌وڵێكه‌ بۆ ناساندنی شانۆ و شیعری شانۆیی منداڵان، هه‌وڵمانداوه‌ كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌مجۆره‌ شیعره‌ له‌‌ ڕووی په‌روه‌ردەیی‌ و فێركردنه‌وه‌ له ‌سه‌ر منداڵان ڕوون بكه‌ینه‌وه‌. پەروەردە و فێركردن، كە كەناڵێكی هەر گرنگی پێگەیاندنی كۆمەڵایەتییە، لە ڕێگەیەوە منداڵان بۆ ژیانی نێو كۆمەڵگا ئامادە دەكرێن. شانۆ و شیعری منداڵانیش فاكتەرێكی گرنگی پەروەردە و فێركردنە، كاریگەری گەورەی هەیە، لە گەشەپێدانی كەسایەتی منداڵان و ڕۆشنبیركردن و فراوان بوونی ئاسۆی بیركردنەوەیان، بە تایبەتی لە قۆناغەكانی باخچە و خوێندنی بنەڕەتی. لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێت پەیامی پەروەردەیی باشتر بكات و فێركردن چالاكتر ببێت، چونكە لەو قۆناغەدا منداڵان زیاتر لە ڕێگەی بینین و لاسیكردنەوەوە فێردەبن، تا چەندیش ئەوەی دەیبینێت سەرنجڕاكێشتر بێت، زیاتر چێژی پێ دەبەخشێت و زووتر وەردەگرێت و لاسایی دەكاتەوە. منداڵان لە شانۆ و شیعری شانۆیی بە بەشداری كردن، یاخود بینینی چێژ و خۆشی وەردەگرن، ئەمەش وادەكات فاكتەرێكی فێركردنی كاریگەر بێت، بۆ گەیاندنی هەر پەیام مەبەستێك بە منداڵان لەو قۆناغەدا. ئەم توێژینەوەیە كاریگەرییە پەروەردەیی و فێركارییەكانی شیعری شانۆیی (ژینگە و پاڵەوانی جەنگەڵ)ی شوان ئەحمەدی دەرخستووە، لەگەڵ هەموو ئەو لێكەوتانەی لەسەر منداڵ هەیەتی. توێژینەوەیەكە لە پێشەكی و دوو بەش پێكهاتووە.

    ژمارە 61· Articles· لاپەڕە 127-145· DOI 10.56422/ka.3.61.574کردنەوەی توێژینەوە