أفاق التحول الديمقراطي في إقليم كردستان العراق الواقع والطموح
لە لایەنmiran mhamad & حمدان
miran mhamad
zankoy soran
حمدان
ئامانجی توێژینەوەكە زانینی ڕاستی ئاسۆی گۆرانكاری دیموكراسییە لە هەرێمی كوردستان – عێراقدا، چونكە گرنگیدان
بە پراكتیكردنی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان بابەتێكی گرنگە بۆ چاكسازی سیاسی و ڕەخساندنی ژینگەیەكی لەبار و
دەربڕین و جێبەجێ كردن و دورخستنەوەی ئاڵۆزی سیاسی، كە خۆی لە توندوتیژی تێكچوون و ناسەقامگیری دەبینێتەوە،
كە زۆرێك لە ناوچەكە لە ئێستادا بە دەستیەوە دەناڵێنێت بەهۆی زۆرێك لە گیروگرفت و پاش اوەكانی.
سەرەڕای ئەمە گرنگی ئەم بابەتە بەو پێیەی گۆڕاوی ڕەسەن و سەرەكییە و ڕەنگدانەوە و كارلێكی سەرەكییە بۆ
ژیانی سیاسی و سیستەمی سیاسی كوردی و كاریگەری ئەم كارلێكانە لەسەر ئەدای سیستەمی سیاسی و ئاسۆ و تواناكانی
بەدەسهێنان و جێبەجێكردنی پڕۆسەی گۆڕانی دیموكراسی.
ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەكی وەسفییە، تێدا میتۆدی بەدواداچوون و هەڵێنجان و ئەنجامگیری )الاستقراء - الاستنباط
- الاستنتاجي( بۆ شرۆڤەكردنی تەوەرەكانی بەكارهاتووە لە كۆتاییدا توێژینەوەكە گەیشتە چەندین ئەنجامێک لەوانە:
1. لەسەرەتای نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو شەپۆلێك لە گۆرانی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان – عێراق دەستی
پێكرد، لەو كاتەی كە كۆمەڵیک لە دەستەبژێری سیاسی كوردی دەسەڵاتیان گرتە دەست لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
2. بە شێوەیەكی گشتی لە هەرێمی كوردستان – عێراق كۆمەڵێک پێشكەوتن هاندەر و دلخۆشكەری هەیە سەبارەت بە
گۆرانی دیموكراسی و بەدەستهاتووەكان.
3. تاڕادەیەك باشبوونی بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی وەك هێ ا و ئاماژەكردنی گۆڕان و پێشكەوتن بۆ گۆڕانێكی
گونجاو بەرەو گۆڕانی دیموكراسی لە هەرێم.
ئاسۆگۆڕانی دیموكراسیسیستەمی سیاسیافاقالتحول الديمقراطيالنظام السياسيprospectsdemocratic transitionpolitical system
mhamad, m., & , ح. (2024). أفاق التحول الديمقراطي في إقليم كردستان العراق الواقع والطموح. Journal of the Kurdish Academy, 0(60), 632-648. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.390