ئاریشەکانی جەستە لە گوتاری نمایشی شانۆییدا شانۆی ) عەبا (وەک نموونە

لە لایەنیونس osman, منصور & إبراهيم

بڵاوکراوەتەوە لە 18 تشرینی دووەم 2024لاپەڕە 517-530DOI 10.56422/ka.2.60.387
نووسەران
  • یونس osman

    وەزارەتی پەروەردە

  • منصور

  • إبراهيم

پوختە

توێژینەوەیەکە بە ناونیشانی "ئاریشەکانی جەستە لە گوتاری نمایشی شانۆییدا - شانۆی
)عەبا( وەک نموونە" لە چوار بەش پێک هاتووە، بەشی یەکەم: چوارچێوەی میتۆدی پێك هاتووە
لە گرفتی توێژینەوە کە تێیدا باس لە جەستە و دەرهاویشتەکانی دەکات لە نمایشی شانۆیی و
پرسیاری توێژینەوە: چۆنیەتیی بەشدارییەکانی جەستە لە نمایشی شانۆییدا؟ و گرنگیی توێژینەوە:
گرنگیی جەستەیە لە ڕووی جوانی و واتاییەوە، ئینجا ئامانج: وەزیفەی جەستە لە گوتاری نمایشی
شانۆییدا، پاشان سنوور دابەش بووە بەسەر سنووری کات ) ٢٠١٠ ( سنووری شوێن ) هەولێر(
سنووری بابەتی: تەوزیفکردنی جەستە لە ڕووی فەلسەفی لە نمایشی شانۆییدا، بەشی دووەم: کە
چوارچێوەی تیۆرییە لە دوو تەوەر پێک دێت: ١- جەستە و فەلسەفە ٢-جەستە و نمایشی شانۆیی.
بەشی سێیەم: ڕێکارەکانی توێژینەوە، کە تیایدا نمایشی شانۆیی )عەبا( شی کراوەتەوە، بەشی
چوارەم: ئەنجام و پێشنیاز و دواتریش لیستی سەرچاوەکان و پاشکۆ، ئینجا پوختە بە هەردوو
زمانی عەرەبی و ئینگلیزی.

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
osman, ی., & , م., & , إ. (2024). ئاریشەکانی جەستە لە گوتاری نمایشی شانۆییدا شانۆی ) عەبا (وەک نموونە. Journal of the Kurdish Academy, 0(60), 517-530. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.387