مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی كورته‌چیرۆك و كورتیله‌چیرۆك له ئه‌ده‌بی كوردیدا
لە لایەنموعتهسهم په‌یوه‌ست خۆشناو
موعته‌سه‌م په‌یوه‌ست خۆشناو
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
چیرۆكی هونه‌ری مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی له سه‌ر ئاستی جیهانی بۆ دوو سه‌ده‌و له سه‌ر ئاستی كوردستانیش بۆ سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده گێڕانه‌وه مێژوویه‌كی كۆنتری هه‌یه، به‌ڵام مێژووی چیرۆكی هونه‌ری نوێیه. چیرۆك چه‌شن و ژانرهسهرهكیهكهی گێڕانه‌وه‌یه، ئه‌م چه‌شنه ئه‌ده‌بیه ژێرچه‌شنی دیكه‌ی وه‌كو چیرۆكی درێژ‌و كورته‌چیرۆك و كورتیله‌چیرۆك و چیرۆكی زۆر كورت و ..هتدی هه‌یه. له ئه‌ده‌بی كوردیدا سه‌رهه‌ڵدان و هاتنه كایه‌ی هه‌ر یه‌ك له كورته‌چیرۆك و كورتیله‌چیرۆك وه‌ك ته‌واوی ئه‌ده‌بی دونیا له دوو كاتی جیاوازدا سه‌ریان هه‌ڵداوه، هه‌ر یه‌ك له‌م هونه‌رانه به كاریگه‌ری ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌یی فۆلكلۆر‌و ئه‌ده‌بی وه‌رگێڕدراوی بێگانه هاتوونه‌ته كایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ریه‌ك له‌م ژێرچهشنه ئه‌ده‌بیانه‌ی گێڕانه‌وه بنیات و بنه‌مای هونه‌ری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، كه ناسنامه‌ی جیاوازی هه‌ر یه‌كێكیانه. یه‌كه‌مین كورته‌چیرۆكی كوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی (فواد ته‌مۆ) كه له گۆڤاری(رۆژی كورد)دا له‌ساڵی 1913دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و یه‌كه‌مین كورتیلهچیرۆكیش (هاوار هه‌به گازی ل دوویه)ی (قه‌دری جان)ه، له 1932 له گۆڤاری (هاوار) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و مێژوویه‌كی گرنگی كورتیلهچیرۆكی تۆماركردووه.
مێژووی چیرۆك ، كورته‌چیرۆك ، كورتیله‌چیرۆك، بنه‌مای هونهریتأریخ القصة، القصة القصیرة، القصة القصیرة جدا، اساسة الفنیhistory of story , short story, very short story, artistic basis
په‌یوه‌ست خۆشناو, م. (2024). مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی كورته‌چیرۆك و كورتیله‌چیرۆك له ئه‌ده‌بی كوردیدا. Journal of the Kurdish Academy, 0(60), 320-341. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.384