میتاگێڕانەوەى ناوونیشان لە ڕۆمانى (کاولاش) و (سۆناتاى ڕۆح)دا
لە لایەنروناک صلاح على & (پ.ی.د. نجم خالد نجم الدين (ئەڵوەنى
روناک صلاح على
زانکۆى سەلاحەدین/ کۆلێژى زمان
(پ.ی.د. نجم خالد نجم الدين (ئەڵوەنى
—
پوختە:
میتاگێڕانەوە یەکێکە لە پێکهاتە و تایبەتمەندییەکانى چیرۆک و ڕۆمانى پۆستمۆدێرنیزم. میتاگێڕانەوە لە ناو ڕۆماندا بە چەند شێواز و چەند فۆرمێک دەردەکەوێت و دەکرێت لە هەموو ئاستەکانى دەقدا وەک: ( ئاستى پێش دەق، ئاستى دەق، ئاستى دواى دەق) ڕەنگبداتەوە. لەم توێژینەوەیەدا باسى (ناوونیشان) وەک یەکێک لە بەشە پێکهێنەرەکانى ئاستى (پێش دەق) دەکەین. ناوونیشان ناسنامەى هەر دەقێکە و وەک دەروازەیەکیش بۆ هەر دەقێک دادەنرێت، بۆیە پێویستە بە شێوەیەکى هونەرى هەڵبژێردرێت و نووسەر بەگشتى و ڕۆماننووس بەتایبەتى، بە وردى و ئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بەشەى دەقدا بکات. (عەبدوڵڵا سەڕاج)ى ڕۆماننووس یەکێکە لەو ڕۆماننووسانەى کە لە ڕۆمانەکانیدا میتاگێڕانەوە ڕەنگیداتەوە، ئێمە لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدەدەین میتاگێڕانەوە بوونى ناوونیشانى لە ڕۆمانى (کاولاش) و (سۆناتاى ڕۆح)ى ڕۆماننووس بخەینەڕوو و ئاماژە بەوە بکەین کە چۆن میتاگێڕانەوە لە ناوونیشانى ئەو دوو ڕۆمانەدا ڕەنگیداوەتەوە.
وشە سەرەکییەکان: میتاگێڕانەوە، پۆستمۆدێرنیزم، ناوونیشان، ڕۆمانى کاولاش، ڕۆمانى سۆناتاى ڕۆح.
, ر., & , (., & , (2024). میتاگێڕانەوەى ناوونیشان لە ڕۆمانى (کاولاش) و (سۆناتاى ڕۆح)دا. Journal of the Kurdish Academy, 0(60), 308-319. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.380