پێوانه ی كار لە ڕووی واتاوه به پێی ڕێبازی ئۆزگۆد
لە لایەند. خەسرۆ ڕەسول
د. خەسرۆ ڕەسول
وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە
پوخته
توێژینه‌وه‌كه‌ته‌رخانكراوه بۆ (پێوانه‌كردنی كار له‌ڕووی واتاوه). كار وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ره‌كیی ڕسته له‌ڕووی واتاوه لێیكۆڵراوه‌ته‌وه و پێوانه‌ی بۆ دیاركراوه. ئه‌م پێوانه‌یه‌ی بۆ كار دیاركراوه، له‌ژیر كاریگه‌ریی بۆچوونی ئۆزگۆد بووه، كه پله‌ی بۆ ئاوه‌ڵناو دیاركردووه. منیش حه‌وت پله‌م بۆ كاره‌دژواتاكان دیاركردووه و له پله‌دارییه‌كه‌دا، مۆڕفیمه‌كانی ڕاده، نه‌رێ و ئاوه‌ڵكار به‌شدارییان تێداكردووه. به هۆی دیاركردنی پله‌یه‌كی كار له حه‌وت پله‌كه‌دا، ده‌توانین تا ڕاده‌یه‌كی باش شاره‌زای ده‌روون و ناخی كه‌سی ئاخێوه‌ر ببین، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی گرنگی له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی ده‌روونیدا هه‌یه. توێژینه‌وه‌كه له دووبه‌ش پێكهاتووه. له به‌شی یه‌كه‌مدا، باسی بیرۆكه‌ی پێوانه‌ی واتا و جۆره‌كانی پێوانه‌ی واتا كراوه. له به‌شی دووه‌مدا، باسی پێوانه‌ی واتای كار كراوه، له‌وانه ڕێگای جیاكه‌ره‌وه‌ی سیمانتیكی، كه پێموایه له هه‌موویان باشتره، چونكه پله‌داره و ناخی ئه‌زموونكار به‌دیارده‌خات و كاریگه‌رشی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ریی ده‌روونییه‌وه هه‌یه.
وشه كلیلییه‌كان: پێوانه‌كردن، كار، واتا، ئۆزگۆد، ڕاده.
ڕەسول, د. (2024). پێوانه ی كار لە ڕووی واتاوه به پێی ڕێبازی ئۆزگۆد. Journal of the Kurdish Academy, 0(60), 7-19. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.378