شێوازە دەنگییەکانى شیعرى (ئەسیرى) لەبەر ڕۆشنایى ئاراستەى (بالى)دا

لە لایەندنیا على

بڵاوکراوەتەوە لە 17 تشرینی دووەم 2024لاپەڕە 270-287DOI 10.56422/ka.2.60.370
نووسەران
  • دنیا على

    زانکۆى سەڵاحەددین/ کۆلێژى زمان

پوختە

ئەم توێژینەوەیە كه‌ ناونیشانه‌كه‌ى بریتییه‌ له‌: (شێوازە دەنگییەکانى شیعرى (ئەسیرى) لەبەر ڕۆشنایى ئاراستەى (بالى)دا).. هەوڵێکە بۆ شیکردنەوە و خستنە ڕووى یاسا دەنگییەکانی زمان لە شیعرى (ئەسیرى)دا، چونكه‌ بە شێوەیەکى گشتى دەنگ زۆرترین پێکهاتەى زمانى شیعرەو گەورەترین کاریگەرى دروست دەکات، دروست بوونى هەر دەنگێک لە دەقى شیعرى بە گشتى و لە شیعرى (ئەسیرى) بە تایبەتى بەهایەکى دەنگى و دەربڕین لەخۆ دەگرێت. لە ئاستى دەنگیدا هەر زمانێک یاسا و ڕێسایەکى دەنگى تایبەت بەخۆى هەیە، ئەم یاسایانەش بۆ هەمە جۆرى جوگرافیا و پەرەسەندنى چینە زمانەوانییەکان دەگەڕێتەوە، زمانى شاعیر بە شێوەیەکى تایبەتى ڕۆلێکى کاریگەر و بەهێزى هەیە لە شێوازە دەنگییەکان و یاسا فۆنۆلۆجییەکان، لە ڕێگەى ئەم لایەنە دەنگییانەشەوە شاعیر هەستەکانى خۆى دەربڕیوە و دووبارەبوونەوەى هەر دەنگێک دەربڕینى دەروونى شاعیر و مۆسیقا و ئاوازێکى خۆشى بە دەقە شیعرەکانى بەخشیوە.

وشە سەرەکییەکان: (ده‌نگ، ئەسیرى، گڕى ده‌نگ، کپى ده‌نگ، گۆڕانى دەنگ).

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
على, د. (2024). شێوازە دەنگییەکانى شیعرى (ئەسیرى) لەبەر ڕۆشنایى ئاراستەى (بالى)دا. Journal of the Kurdish Academy, 0(60), 270-287. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.370