لێکۆڵینەوەیەکی فۆنۆلۆژی مەعریفی لەسەر سترێس لە زمانی کوردیی ناوەڕاستدا

لە لایەنKhoshi AL-JAF & Zeki Hamawand

بڵاوکراوەتەوە لە 18 تشرینی دووەم 2024لاپەڕە 42-55DOI 10.56422/ka.2.60.364
نووسەران
  • Khoshi AL-JAF

    University Of Garmian

  • Zeki Hamawand

پوختە

ئەم لێکۆڵینەوەیە لە ڕوانگەی فۆنۆلۆژی مەعریفیەوە شیکارییەک بۆسترێس لە زمانی کوردیی ناوەڕاستدا پێشکەش دەکات. سترێس ئاماژەیە بۆ ئەو ڕادەیەی کە لە قسەکردندا جەخت لەسەر بزوێنێک یان وشەیەک دەکرێتەوە. بۆ ئەنجامدانی شیکارییەکە، توێژینەوەکە تیۆری فۆنۆلۆژی مەعریفی وەردەگرێت. توێژینەوەکە گریمانە دەکات کە مانای قسەکردنێک بەهۆی ئەو لێکدانەوە تایبەتەی(كۆنسترۆال) کە قسەکەر هەڵیدەبژێرێت بۆ وەسفکردنی ناوەڕۆکەکەی بەڕێوەدەچێت. توێژینەوەکە ئامانجێکی دوو لایەنەی هەیە. ئامانجی یەکەم ئەوەیە نیشانی بدەین کە سترێس، وەک تایبەتمەندییەکی سەروو سیگمێنتی، لە زمانی کوردیی ناوەڕاستدا مانادارە. ئامانجی دووەم نیشاندانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دانانی سترێس دەرئەنجامی پرۆسەی مەعریفی لێکدانەوەیە. توێژینەوەکە بۆی دەرکەوتووە کە سترێسی کوردی مانادارە، چونکە دانانی لە پێگەی جیاوازدا ڕەنگێکی تایبەتی مانا بۆ گوتنەکە زیاد دەکات. بە هەمان شێوە، توێژینەوەکە بۆی دەرکەوتووە کە ڕەهەندی لێکدانەوە لە زەقبوونەوە بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی سترێس. توێژەر وەکووبه‌كارهێنه‌ری زگماکی زمانی کوردی وەک سەرچاوەی داتا سودی لێوه‌ردەگیرێت. لە شیکارییەکەدا بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی سەرەوە ووەڵامدانەوەی پرسیارەکان، ئه‌و وتانه‌ی كه‌ له‌ پەیوەندی ڕۆژانە بەکارده‌هێنرێن پشتیان پێ به‌ستراوه‌.

بابەتەکان

فۆنۆلۆژیای سەرووسیگمێنتی، فۆنۆلۆژیای مەعریفی، کوردیی ناوەڕاست، سترێس، کۆنسترۆال.علم الأصوات سوبراسیغمنتیه‌، علم الأصوات المعرفي، الكردية الوسطى ، التَشّديِد ، التأويل (كونستروال)Suprasegmental phonology, Cognitive phonology, Central Kurdish, stress, construal.

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
AL-JAF, K., & Hamawand, Z. (2024). A Cognitive Phonological study of Stress in Central Kurdish. Journal of the Kurdish Academy, 0(60), 42-55. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.364