ڕۆڵی خێزان لە کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتیدا توێژینەوەیەکی تیۆریی شیکارییە
لە لایەنjafar rasul & سلیم
jafar rasul
harem
سلیم
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی )ڕۆڵی خێزان لە کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتیدا – توێژینەوەیەکی تیۆریی
شیکارییە( تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی خێزان، لە ڕێگای پێگەیاندنی کۆمەڵایەتیدا، کە لە میانیدا
تاک فێری زمان و دابونەریت و بەها کۆمەڵاتییەکان دەبێتەوە، بە مەبەستی تەبایی و خۆگونجاندن
لەگەڵ ژینگەی کۆمەڵایەتیدا.
توێژینەوەکە لە چوار تەوەر پێک دێت، لە تەوەری یەکەمدا: ئاماژە بە چوارچێوەی توێژینەوەکە
دەکات، کە تیایدا کێشە و گرنگی و ئامانج و میتۆد و چەمکەکانی توێژینەوەکە لەخۆ دەگرێت.
تەوەری دووەمیش: بیردۆزی )ئیدوارد رۆس( لە کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتیدا ڕاڤە دەکات. تەوەری سێیەم:
ڕۆڵی خێزان لە کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتیدا لەخۆ دەگرێت. لە تەوەری چوارەمدا: ئەنجام و پێشنیاز و
ڕاسپاردەکانی توێژینەوەکە خراونەتە ڕوو.
ڕۆڵکۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتیخێزانالعرفالضبط الأجتماعيالعائلةRoleSocial ControlFamily
rasul, j., & , س. (2024). ڕۆڵی خێزان لە کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتیدا توێژینەوەیەکی تیۆریی شیکارییە. Journal of the Kurdish Academy, 0(60), 361-372. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.340